ناو: عەلی
نازناو: عەلی سوور
ناوی باوک: حەمەئەمین
$ژیاننامە$
شەهیدی نەمر(عەلی سەمین حەمەئەمین)ناسراو بە عەلی سوور لەساڵی (1967)لە #کفری# لەدایک بوە هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە پەیوەندی کردوە بەڕێخستنەکانی کفریەوە، لەساڵی (1981) پەیوەندی کردوە بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، لەتیپی (51)ی #گەرمیان# لەزۆربەی شەڕەکان بەشداری نەبەردانەی کردوە وەکو (گرتنی بێتواتە.لەساڵی 1983، داستانی ڕزگاری دابان هەلاج لەساڵی1984، شەڕی ئۆمەربل لەساڵی 1987، شەڕەکانی ئەنفال، زنانەوتوکن، ناوچەی داویە، شەڕەکانی سەرکردایەتی، شەڕی دەبابەکانی سەرقەڵا، شەڕی قاتەکانی کفری و دەربەن تاڵە) دواتر بوتە ئامر کەرت لەتیپی (51)ی گەرمیان لەژیانی پیشمەرگایەتیدا حەوت جار بریندار بوە لەشەڕەکانی ئەنفال بەسەختی بریندار بوە لەشەری سەرکردایەتی دووجار بریندار بوە لەقاتەکانی کفری برینداربوە، لەساڵی (1987)بەهاوڕێیەتی (شەهیدحمە چاوجوان، شەهید جەمالە سوور، عەتا جاف، شەهید کامرانەڕەش) کەمینیان بۆ دووسەیارەی ئەمنی کفری دانا کەتەعدایان لەخەڵک دەکرد هەردووسەیارەکەیان سووتاند، دواتر چۆتە ئێران و گەڕاوەتەوە بۆلای مەفرەزە پارتیزانەکان دڕیژەی بەخەباتی پارتیزانی داوە تاوەکو ساڵی(1991)لەڕاپەڕینە مەزنەکەدا دەوری بەرچاوی هەبوە لەڕزگارکردنی کفریدا دواتر کراوە بەفەرماندەی بەتالیۆنی (جەبارە)دوای هێرشی سوپای عێراق بۆسەر کوردستان #مەسعود بارزانی# سەرۆکی بەرەی کوردستانی بریاری چۆڵکردنی کفریدا وەکو ناوچەکانی (کوڵەجۆ) بەڵام شەهید عەلی سوور، کفری چۆڵنەکرد بۆیە نەگیڕا. لەپرۆسەی ئازادی عێراق بەشداری کارای هەبوە، دواتر کراوە بە بەڕیوەبەری بەڕیوەبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن لە دووز#خورماتوو#، لەساڵی 2007 بەدەستێکی پیس وچەپەڵ تتیرۆرکر.[1]