ناو: خالید
نازناو: خالۆ
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1967
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-08-2006#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
خالید ئەحمەد غەفوور ناسراو بە خالۆ لە ساڵی 1967لە گوندی دووشیوانی شارەدێی قوشتەپەی شاری هەولێر لە دایکبووە
عەشیرەتی مەنتک تیرەی نەبیلە
تا شەشەمی سەرەتایی خوێندووە.
لە خانەوادەیەکی کوردپەروەرو خاوەن شەهید لەباوەشی کوردستان پەروەردە بووە.
لە سالی 1981 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی سوشیالست کردووە، بووە بە پێشمەرگە لە کەرتی 2ی هەرێمی 8ی دەشتی هەولێر.
لە سالی 1982 سەنگەری خەباتی گواستۆتەوە بۆ ناو ڕێزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە مەفرەزەی شەهید محەمەد غەفوری مامی لە تیپی (90)ی باوەجی و لەو ساڵەدا چەندین چالاکی بوێر ئاسایان لە ناو جەرگەی هەولێر ئەنجام دا.
لە هەمان ساڵ لەبەردەم مالی پارێزگای هەولێری ئەوکات شەهید خالیدو شەهید محەمەد غەفوری مامی سەیارەیەکی لانکرۆزەرو چەندپارچە چەکێکیان هێنا بۆ ئەو کات دەستکەوتێکی گەورە بوو بۆ شۆرش.
لە 22-10-1982 لە گوندی سابلاغی سەربەناحیەی قوشتەپە دەکەونە بۆسەی مەفرەزە خاسەو جاشەکانی قوشتەپە شەهید خالید بریندار دەبێ و مامی و چەند پێشمەرگەیەک شەهید دەبن.
دواتر ناوبراو بەردەوام دەبێ لە پێشمەرگایەتی لە کەرت 6ی تیپی 86ی دەشتی هەولێر لە لای شەهید خالە مامەند و دواتر لە تیپەکەی شەهید سابیر ڕەسوڵ.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (3) جار بریندار دەبێ لە (گوندی سابلاغ) و(فلکەی کانی بزرە) لە کۆتایی سالی 1987 و (گوندی بالیسان) بەرکیمیاباران دەکەوێت.
بەشداری زۆربەی شەڕەکانی (ناو هەولێر، جادەی کۆیە، جادەی دێگەلە، سەرکردایەتی، قەیوان ماوەت، لێدانی ئەمنەکانی فلکەی زراعە، کارگەی قیر شارۆچکەی تەق تەق، مەچلوبە، زۆربەی شەڕەکانی سنوری مەڵبەندی 3ی هەولێر.
لە ساڵی 1991 بەشداری کاریگەری هەبوو لە ڕزگار کردنەوەی شاری هەولێر و #کەرکووک#ی قودسی کوردستان.
دواترلە سالی 1992 دەگوازرێتەوە بۆ مەکتەبی ڕاگەیاندن لەبەشی ئیدارە درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.
لە ژمارە (سفر) ی کوردستانی نوێ لە بەشی ئیدارە دەست بەکار دەبێت تا 31-08-1996
لە سالی 1997 بە خۆی و خێزانەکەی ئاوارەی سنوری کۆیە دەبن بەلام ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مەکتەبی ڕاگەیاندن دەکاتەوە دوبارە لەگەڵ یەکەم دەرچوونی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)خالید درێژە بەکارەکەی دەدات تا ڕۆژی 23-08-2006 بەهۆی دەرنەهێنانی فیشەک وچەندین ساچمەی جەستەی بەپێ ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی نانەکەلی ئەو ساچمانە تووشی نەخۆشی(لوی کیمیاوی) بوە گەیشتە کاروانی نەمرانەوە.
ناوبراو بۆ ماوەی (7) ساڵ پێشمەرگە بووە لە پێش ڕاپەرین لە سنوری تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
ناوبراو بۆماوەی 14 ساڵ و 6مانگ و 11 ڕۆژ خزمەتی لە دەزگای ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد بەبێ دابران.
باری خێزان : خێزانداربوولە دوای خۆی (جێگر، بێ خاڵ بێ گەرد هەنگاو محمد ئەحمەد) جێ هێشتووە..
لە 23-08-2006 گەیشتە کاروانی نەمرانەوە[1]