ناوی تەواو : ڕۆستەم عەلی عەبدوڵڵا
ناسراوبە : ڕۆستەمی عەلی سۆر
ساڵی لە دایک بوون : #01-05-1967#
شوێنی لەدایک بوون : گەرەکی ئازادی #هەولێر#
ئاستی خوێندن : تا سێ ناوەندی خوێندووە.
عەشیرەت : نانەکەلی
باری خێزان : سەلت
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1982
ناوی ئۆرگانی ڕێکخستن : کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان : 1984 لە تیپی (86) دەشتی هەولێر لای هەڤاڵ سەفین مەلا قەرە، دواتر لای شەهید ڕێباز.
دواتر دەگوازرێتەوە بۆ تیپی (87) ی قەرەچوغ کەرتی (3)
ناوبراو لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری دەیان شەرو چالاکی و نەبەردی کردووە و بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری مەلبەندی 3ی هەولێری کردووە. وەبەشداری شەرەکانی سەرکردایەتی کردووە.
شەهید جگە لەخۆی (3) براو باوکی شەهیدی ڕێگای کوردایەتین.
دوا پلەی فەرماندەی مەفرەزە بووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی چەندجارێک بریندار بووە
لە 13-05-1988 بە برینداری لە ناو باخچەی نەبیاللای سنوری دووشیوانی مەنتکان دەستگیر دەکرێت بەدەستی خیانەت و غەدر شەهید دەکرێت.[1]