ناو: زیاد عبێد قادر
ناسراو بە: زیاد گەزنەیی
ساڵی لە دایک بوون : 1967
شوێنی لە دایک بوون : گوندی گەزنە
ساڵی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی : 1984
شوێنی پێشمەرگایەتی کەرتی (3) تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#
دواتر لە سالی 1988 گواستراوەتەوە تیپی (87) قەرەچوغ کەرتی (2)
لە سالی 1988 بۆتە فەرماندەی مەفرەزەی دواتر لە سالی 1989 بۆتە جێگری کەرت.
شەهید لەسالی 1984تا ڕۆژی شەهیدبوونی بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری تیپەکەی لە پێش ڕاپەرین کردووەو دوای ڕاپەرینش دەورێکی بالای هەبووە لە ڕزگارکردنی شارو شارۆچکەکانی سنوری هەولێرو دەوروبەری بە شاری #کەرکووک#ی قودسی کوردستانیشەوە.. وەبەشداری کردوە لە زۆربەی ئەو شەرانەی بۆ بەرگری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە، پێشمەرگەیەکی ئازاو چاونەترس بووە.
شەهید (21) ساڵ بەبێ دابران پێشمەرگە بوو لە ئامر مەفرەزەوە تا فەرماندەی هێز پلەکانی بریوە.
دەرچووی کۆلیژی سەربازی قەلاچۆلان بوو لە دوای 31ی ئابی 1996
ئاستی خوێندن : سەرەتایی
خێزاندار بوو خاوەنی 3 کورو کچێکەبەناوی دیار هونەر عومەر نیگار
رۆژی شەهید بوون : #10-12-2000#
شوێنی شەهید بوون : بناری قەندیڵ سنوری گوندی کوزینە[1]