ناونیشانی پەرتووک: هونەری ئەبستراکت
ناوی نووسەر: #حەمە هاشم#
ساڵی چاپ: 2021
ئەم پەرتووکە دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە هونەری ئەبستراکت، بایەخی ئەم پەرتووکە لەوەدایە کە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ لەسەر هونەری ئەبستراکت دەداتەوە، کە هونەری ئەبستراکت چییە و بنەما گرنگەکانی ئیستاتیکا و ئەبستراکت لە کوێ بەیەک دەگەن، ئایا هەرکەس چەند ڕەنگێک تێکەڵ بکات و ناوی لێ بنێت تابلۆ، هونەرە؟ مێژووی ئەبستراکت لە کوێوە دەست پێ دەکات، ئایا پەیوەندی هەستەوەرە ئیستاتیکییەکانی بینین و نەستی مرۆڤ بۆ شێوە چۆنە؟، ئەمانە و چەندان بابەتی تری گرێدراو بە بینین و تێڕامانی جیاوازی بینین بۆ شێوە، لە پەرتووکی هونەری ئەبستراکتدا دەبینرێن.[1]