بابەت: چارەسەری سروشتی
ناونیشان: هۆکار و چارەسەری کیسی هێلکەدان بەخواردنی تەندروست
ئامادەکردنی: پەیجی فیتنس و لەشجوانی
یەکێک له و گرفت و نەخۆشیانەی توشی ژنان و کچان دەبێت، دروستبوونی کیسی هێلکەدانە، جگە لە چارەسەری پزیشکی هەندێک خۆراکیش هەن، بۆ ئەم نەخۆشیە ناگونجێت یان دەبێتە هۆی درەنگ چارەسەربوون، هەندێک خۆراکی تریش هەن، سوودی بۆ ئەم نەخۆشییە هەیە و دەتوانرێت، وەک چارەسەر سوودی لێوەربگیرێت.
$ئە خۆراکانەی زیانی هەیه و دەبێت. لێی دووربکەونەوە ئەمانەن$:
1- شەکر و شیرینی، ئه و خواردنانەی شەکری دروستکراویان تێدایە.
2- خواردنەوە گازییەکان و کهولییەکان.
3- برنجی سپی و ئه و خواردنانەی لە ئاردی سفر دروستدەکرێن، : وەک نان و سەموونی سپی.
4- چەورییە چڕەکان: وەک ڕۆنی ئاژەڵ، بەز، چەوری، گۆشتی سوور و پێستی مریشک.
5- شیر و بەرهەمەکانی: پێویستە زۆر کەمی لێبخورێت و باشترە نەخورێت، هەروەها شیری سویا نابێت بخورێت.
6- خواردەمەنییە خێراکان فوود :وەک گەس، هەمبەرگر و پیتزا.
7- گۆشتی دروستکراو وەک گۆشتی قوتوو، ستیک، کەنتاکی و باستڕمە.
8- شەربەت و ئاوی میوەی ئامادەکراو.
9- ماددەی کافاین: وەک چاو قاوە نابێت ڕۆژانە دوو کوپ زیاتر بخورێتەوە, چای سەوز و قاوەی سەوز باشترە.
10- حەپی شیرین کردن و ماددە تام شیرینەکان کە لەبری شەکر بەکاردێن.
$ئه و خۆراکانەی بەسوودن بۆ چارەسەری کیسی هێلکەدان ئەمانەن$:
1- ئه و خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 وەک ماسی سەلمۆن، گوێز و بادام.
2- خواردنی سپێناخ، بڕۆکلی، گێزەر، تەماتە، بیبەری سوور و زەرد.
3- میوە بەتایبەت کێوی، قەیسی، شلێک، توو، توتڕکە، هەرمێ و گرەیب فروت.
4- زەیتەکانی زەیتون، کەتان، گوڵەبەڕۆژە بۆ چێشتلێنان بەکاربێن.
5- ئه و خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (A ,B1 , B2 ,B3 , B6 , B12, C, D , E) و فۆلیک ئەسید و ئاسن و زنک و مەگنسیۆم و سلنیۆم و کرۆم و مەنگەنیز.
[1]