ناو: قادر
نازناو: قادر چایەچی
ناوی باوک: حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 2006
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
قادر حەمەد خدر - ناسراو به قادر چایەچی، له سالی 1930 لە شاری کۆیە لەدایکبووه، باوکی هونەرمەندی شانۆکار (#سەلام کۆیی#)یە
لەهەولێر لەشەقامی کۆماری بەرامبەر ئەسواق سیروانی ئیستا، کەکاتی خۆی پییان دەگوت (شەقامی تەنەکه) دوکانی چایچی هەبووه.
پیاویکی قسه خۆش و به هەلوێست و نیشتیمان پەروەر بووە.
له سالی 1963 لەلایەن معاون ستار مدیر ئەمنی هەولێر دەگیرێت و بۆ دائیرەی حەرەس قەومی دەیبەن که(هەمزه عوسمان) بەرپرسی بوو.
دوای 9 مانگ درا به مەحکەمەی عورفی له #کەرکووک# به 10 سال حوکم درا، ئه وانه ی له بەندینخانه له گەلیدا گیرابوون، مامۆستاو هونەرمەندی پەیکەرتاش جابر پیرداود، حوسێن پیرداود، ئەلیاس قەساب، محەمەد حاجی سالح، بەکر حاجی سالح.
له سالی 1968 له نوگره سەلمان ئازاد دەکرێت.
لە 2006 لە هەولێر کۆچی دوایی دەکات.[1]