ناوی تەواو : فەخرەدین سالح ئەحمەد محەمەد
ناسراوە بە : بەرخە
ساڵی لەدایک بوون : #01-07-1955#
شوێنی لە دایک : گەرەکی بەفری قەندی قەزای #کۆیە#
عەشیرەت : بەرزنجی
باری خێزان : سەلت
ئاستی خوێندن : دەرچووی شەشەمی ئامادەیی
لە ساڵی 1975دەبێتە فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کۆیە تا ساڵی 1980
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1978
ئۆرگان : کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە: 23-09-1980
ئۆرگانی پێشمەرگایەتی : بارەگای تایبەتی بەرێز #مام جەلال# لە سەرکردایەتی
بۆماوەی (1) ساڵ شوفێری تایبەتی (مام جەلال) بووە لە دیمەشق و ماوەی (4) سالی تریش شوفێری بۆ کردووە لە سەردەمی شاخ و دەرەوە.
لەساڵی 1985 گواسترایتەوە تیپی (93) ی کۆیە کەرتی (1)
لە ناوەراستی ساڵی 1985 کراوەتە فەرماندەی (مەفرەزە)
لە ساڵی 1986 کراوەتە جێگری فەرماندەی کەرت
لەداستانی هەلاج و دابان بەهۆی ئازایەتی و دەست نیشان کردنی دوو مقەر سریە بۆی کە چاونەترسانە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا لەساڵی 1987 یەکسەر کرایە فەرماندەی کەرت لەهەمان تیپ
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (7) بریندار بووە لەم شەرانە (1 بیرە نەوتەکانی #کەرکووک# 2 سەرشاخی کەلکە سماق 3 قەیوان ماوەت 4 دیسان قەیوان ماوەت 5 گرتنی مخفەری #دێگەڵە# 6 بەنەباوێ 7 گرتنی ناحیەی #تەقتەق#.
شەهید بەرخە بەشداری زۆربەی داستان و نەبەردی و گرتنی ڕەبایەو چەند جارێکیش لەگەڵ سەرداری سەعید سۆفی و چەند مەفرەزەیەک چالاکی ناو شاری #هەولێر#ی کردووە لە سنوری چالاکی تیپی 93ی کۆیە و سنوری سەرکردایەتی.
رۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون : 27/28-01-1988
شوێنی شەهید بوون : داستانی گرتنی سەری ڕەش[1]