بابەت: زمانەوانی
ئامادەکردنی: #سابیر ژاکاو#
$زستان (zistān)$
دیاردەیەکی سروشتی کە نە تەنیا هی جوگرافیایەکە و نە تەنیا هی گەلێک! دیاردەیەک کە تەیدا سروشت وەکو گشت بەشەکانی هەستی تەیدا دەوری سەرەکی هەیە.
ئەمەی کە وەرزەکان چۆن دەردەکەون، پەیوەندی ڕاستاوڕاستی بە خورابونەوەی سیلە و گۆشەی تەوەری سووڕانەوەی گۆی زەوی بەدەوری خۆی لەگەڵ خوڵگە و سووڕانگەی گۆی زەوی بە دەوری خۆرەوە هەیە. خواربونەوەی پرشەنگی تیشکەکانی خۆر لەگەڵ گۆی زەوی گرێدراو بە هەڵکەوتنی جێگەی گۆی زەوی لەسەر خوڵگەی گۆی زەوی بە دەوری خۆرەوەیە کە لە خاڵێک بۆ خاڵێکی دیکە جیاوازی دەبێت کە ئەمەش وا دەکات کە جەمسەرەکانی گۆی زەوی ورەزی جیاواز و پێچەوانەی یەکتریان هەبێت، بۆیە دیاردەکە وەکو گشت دیاردەسروشتیەکان لە یەک چوارچێوەی زوانی حاسێ نەبوە و گیری نەخواردوە و بەربڵاوی وشەکە لەنێوان زوانەدەستەخوشکەکان ئێگجار سرنجڕاکێشە و دوبارە دەرگە ودەروازەیەکی بەرین و بەربڵاوی سەرسووڕمان لە پەیوەندی زوانەکانی جیهان و گەڕانەوەیان بۆ یەک زوانمان بۆ دەردەخات.
یەکێک لە چوار بازنەی سروشت و ژینگە. بازنەی چوارەمی ورەزەکان. کەشوهەوایەکی ساردوسڕ، ژینگە و سروشت سپیپۆش دەبێت و بەفر دەبارت و ڕێبەندان دەبێت. وشەیەکی لێکدراو لە بنجی (zam) + گیرەکی کاتی (stān).
PII zimistā
ئەوێستا (zyā, zyām)، پارت (zamg, zamag)، پەهلەویک (zam, zamestān)، مانەوی (dmyst'n)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی (z) بۆ (d)، سۆغد (zamē, zmy)، ئاسیک (zumág)، کوردیک (zistān, jistān, zimstān, zivstān, zimsān)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی (z) سەرەتای بڕگە بۆ (j)، قڕتاندنی کۆنسۆنانتی (t)، نەرمبونەوەی کۆنسۆنانتی (m) بۆ (v)، لێکچوونی ڤاوڵی (a) بۆ (i)، مازەن (zamastān)، گیلەک (zamastān)، تالش (zamasdōn)، لێکچوونی ڤاوڵی (ā) بۆ (ō)، تات (zamadōn)، بەختیار (zamaso, zastān)، هۆرمۆزگان (zamaston, domastān)، بەلوچ (zamēstān)، لێکچوونی ڤاوڵی (ā) بۆ (ē)، پەڕاچ (zimak)، ئورمور (zəmak)، پەشتو (žemay)، دەری (zimistān)، فارس (zemestān, zēmēstān, zēmēstun)، لێکچوونی ڤاوڵی (ā) بۆ (e) و (u)، تاجیک (zimiston)، لێکچوونی ڤاوڵی (ā) بۆ (o)، وەخ (zam)، خانسار (zamasun)، ئەنارەک (zimasun)، سورخە (zamason).
PIE ghehi geiom و PHI jhimás
سەنسکریت (héman)، ئەرمەن (zmern)، سڵاڤیک (zima)، پۆلیش (zima)، ڕوس (zima)، چیک (zima)، سەرب (zima)، لیتوانیک (zhiema)، لاتین (hiems)، فەڕەنسیک (hivar)، سپانیا (inverno)، ئیتالی (inverno)، پورتوگالیک (inverno)، ڕۆمانیک (larnā).
هەروەتر دەورە و قۆناغێک کە ژن دوابەدوای منداڵبونی و بەدنیاهێنانی منداڵ تێپەڕی دەکات بە (زەیستان، زەهیستان، زێستان) بەپێی بازنەی سیمەنتیکی ڕیشەکەی بۆ سەر ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە.
سابیر ژاکاو
سەرچاوە: فەرهەنگی ڕیشەناسی کوردیکی ئاڤاشین.
http://rishanasi.blogfa.com/post/1
[1]