ناو: زارا
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: #ڕانیە#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو زارا ئەحمەد عەزیز ناسراو بە (زارا ئەحمەد جاف) ساڵی 1969 لە شاری ڕانیە لەدایک بووە.
سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە ڕانیە تەواو کردووە، ساڵی 1992 بڕوانامەی دبلۆمی لە پارێزگای #دهۆک# بەدەست هێناوە، ساڵی 1995 بووە بە مامۆستا، ساڵی 2002 گوازراوەتەوە بۆ باخچەی منداڵانی ڕانیە، پاشان لە ساڵی 2005 بووە بە بەڕێوەبەری هەمان باخچە، ساڵی 2018 بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پسپۆڕی باخچەی منداڵان، ساڵی 2002 بەهۆی خۆشەویستیی و لە نزیکەوە ئاشنا بوونی بە خەون و خۆزگەکانی منداڵ، وای کردووە لەو جیهانە پاکەدا دەست بە نووسین بکات، ساڵی 2006 یەکەم شیعری لەگۆڤاری (پەپولە)دا بڵاو کردۆتەوە بەناوی (ئاسمان).
ساڵی 2007 یەکەم چیرۆکی لە گۆڤاری (مشکە)دا بڵاو بۆتەوە بەناوی (لانە بوو بەهاوڕێی گوڵ و پەپولە).
ساڵی 2007 بووە بە دەستەی نووسیاری گۆڤاری (مشکە).
لە ڕۆژنامەی ئامانج و ڕۆژنامەی لێدوان، بە بابەت و ڕاپۆرت لەسەر کار و چالاکییەکانی منداڵان کاری کردووە.
لەزۆربەی زۆری گۆڤارەکانی تایبەت بەمنداڵان بابەتەکانی بڵاو بوونەتەوە.
زۆربەی شیعرەکانی کراون بە گۆرانی و هەروەها سیدیەک کە (6) شیعر لەخۆ دەگرێت بۆ منداڵان بەناوی (چەتر) تۆمار کراوە.
لەلایەن چەندین ڕێکخراو و دەزگای ڕۆشنبیری و ژینگەیی خەڵات و پێزانینی پێبەخشراوە.[1]
$حەوت بەرهەمی لە شیعر و چیرۆک و ئۆپەرێت بۆ منداڵان چاپ کردووە بەناوەکانی:$
1- ورچەکەی هاوڕێم (شیعر).
2- بێچووە فیل (شیعر).
3- کەشتی (شیعر).
4- بێچوە مراوی لە ئاو ناترسێ (چیرۆک).
5- پشیلەکەی لاس (چیرۆک).
6- نیشتیمانی لەقلەقەکان (چیرۆک).
7- بوکەڵەکان (ئۆپەرێت و شانۆی منداڵان).