بابەت: لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بەراوردکاری
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
جیاوازیی نێوان دووبەیتی و چوارینە
دووبەیتی و (چوارینە = ڕباعی) دوو جۆرەشیعری جیاوازن، هەم لێکچوونیان هەیە و هەمیش جیاوازی.
$لێکچوون$:
شێوازەکەیان لە یەک دەچێت، واتە لەڕووی ڕیزبوونی (کێش)ەوە وەک یەکن. هەردووکیان لە چوار لەتەدێڕ پێک هاتوون، بۆیە هەندێ کەس هەر دوو جۆرەکە بە چوارینە دەزانێت.
$جیاوازی$:
جیاوازییەکەیان لە جۆری کێش و ناوەڕۆکە. چوارینە لەسەر کێشی (لاحول و لا قوة الا بالله) دەهۆنرێتەوە کە بە زمانی عەرووزی (مستفعل مستفعل مستفعل فع)ە.
دووبەیتی باوترینی لەسەر کێشی (مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل) دەهۆنرێتەوە کە بە (بحر هزج مسدّس محذوف) بەناوبانگە.
$لەڕووی بڕگەی دەستپێکەوە$:
چوارینە دەستپێکی بڕگەکەی بە بڕگەی درێژ دەست پێ دەکات:
بڕگەی درێژ 1: نەبزوێن + بزوێنی درێژ: (بی، ڕوو)
بڕگەی درێژ 2: نەبزوێن + کورتەبزوێن + نەبزوێن (بەر، گوڕ)، وەک:
نموونەی چوارینە، وەرگێڕانی #هەژار موکریانی# بە بزوێنی درێژ (بی):
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەر دووک ڕێدا
دووبەیتی بە بڕگەی کورت دەست پێ دەکات:
بڕگەی کورت: نەبزوێن + کورتەبزوێن (کە، پە، دە، خو) وەک:
نموونەی دووبەیتیی #بابەتاهیری هەمەدانی#، وەرگێڕانی #ناسر حسامی#، بە بڕگەی کورت (بە):
بە کافر بم کە بڕوانم بە گوڵدا
بە کافر بم کە بیچێنم لە گڵدا
کەوا بێت دەستپێکی بڕگەی لەتەدێڕی یەکەم لە چوارینەدا بڕگەی درێژە، بەڵام لە دووبەیتیدا بڕگەی کورتە.
$لەڕووی ناوەڕۆکەوە$:
دووبەیتی زیاتر ناوەڕۆکێکی ئەویندارانەی هەیە. چوارینە ناوەڕۆکێکی فەلسەفی، عارفانە و دەشتوانێ جاروبار ئاشقانە بێت.
$پوختە$:
نموونە:
چوارینەکانی خەیام، وەرگێڕانی هەژار:
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەر دووک ڕێدا
دووبەیتییەکانی باوەتاهیر، وەرگێڕانی ناسری حسامی:
بە کافر بم کە بڕوانم بە گوڵدا
بە کافر بم کە بیچێنم لە گڵدا
[1]