ناو: گوڵ
نازناو: هێمن
ناوی باوک: حەسەن #قوڵتەپە#ی ڕەشید
شەهید (سەید گوڵ سەید حەسەن) ناسراو بە هێمن
لە ساڵی 1962 لەگوندی قوڵتەپەی ڕەشید سەربە شارۆچکەی #قوشتەپە# لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر چاوی بەدونیا هەڵهێناوە.
- خوێندنی سەرەتایی لە گوند تەواو کردووە و تا چواری ئامادەیی خوێندوە.
- دواتر لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەشی هونەری میللی کاری کردووە.
- لەساڵی 1978 پەیوندی بە ڕێکخستەکانی بزوتنەوەی سۆسیالیستەوە کردووە و لەساڵی 1980 دەچێتە شاخ و چەکی شەرەف دەکاتە شانی ڕۆلێکی باشی لە ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی حزبی سۆسیالیست هەبووە
- لەساڵی 1986 لە گوندی سەرکەندی سەر شارەدێی #دینارتە# دەکەونە کەمینێکی ڕژێمی بەعسی فاشی شەهید دەبێت وتەرمی پیرۆزی دەکەوێتە دەست بەعسیەکان و لە #ئاکرێ# دەنێژرێت.
- دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991 قەبرستانی #گردەڕەشە# دەبێتە دوامەنزڵگای لەگەڵ شەهید سەلاح و باقی شەهیدانی حیزب بەنەمری دەمێنێتەوە.[1]