دەقی پیرۆزباییەکەی ساڵح عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێز/ کاک کاروان ئەنوەر
بەڕێزان/ جێگری سەرنوسەر و میدیاکارانی PUKmedia
بابەت/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی (19) نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان لە ناخی دڵمەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت لایەکتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و کاری باشترتان لە ساڵی ئایندەدا بۆ دەخوازم.
پوک میدیا، وەک دەزگایەکی زمانحاڵی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەو پەڕی دڵسۆزی و شەونخونیەوە خزمەتی گشتی کردووە، توانیویەتی بە ئیمکانیەتێکی سنوردارەوە لە ئاست پێویستیەکانی ڕۆژدا بێت، پەیام و بەرنامەی یەکێتیی بە خوێنەرانی بگەیەنێت، بۆیە دەستخۆشیتان لێدەکەم وکارو خزمەتتان بەرز دەنرخێنم.
پوک میدیا، لە کارکردنیدا تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە هەواڵ و ڕاپۆرتەکانیدا ڕاستگۆ و وردە، هەروەها خزمەت کردنی بە پرسە نیشتیمانییەکان لە کاری پێشینەی خۆی دایناوە، ئەمە جگە لەوەی کاتێک سەردانی ماڵپەڕی PUKmedia دەکەیت، ئەوە زانیاریت لەسەر هەموو دۆسیەکانی ڕۆژ پێدەبەخشێت، ئەمەش بۆ هەمەڕەنگی ماڵپەڕەکە دەگەڕێتەوە، کە هەوڵی داوە لە ئاست ویستی خوێنەرانیدا بێت.
جارێکی دیکە، ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia لە گشت لایەکتان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ساڵی ئایندەتان پڕ بەرهەمتر و گشتگیرتربێت، منیش هەمیشە پاڵپشت و هاوکارتان دەبم.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
ساڵح عوسمان
ئەندامی سەرکردایەتی[1]