دەقی پیرۆزباییەکەی يەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان:
کاروان أنور
بۆ بەڕێزان لە / سايتی PUKmedia
ب/ پيرۆزبايی
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی يەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سالَيادی دامەزراندنيەوە گەرمترين و جوانترين پيرۆزبايی ئاراستەی سەرنووسەر و کارمەندان و کادران و ڕۆژنامەنووسانی سايتی PUK media دکەين.
سايتی PUKmedia هەميشە نمونە بووە لە پابەندبوون بە ئيتيکی ڕۆژنامەوانی و ميسداقيەت و ڕاستگۆیي خۆی پاراستووە، هيوادارين هەميشە پێشەنگ بن بۆ داهێنان، سەرکەوتوو و سەرفرازبن، هاوکات سوپاس و پێزانينتان ئاراستە ئەکەین کە بەردەوام هاوکارمان بوون لە بۆنە و چالاکيەکاندا و گەياندنی هەواڵە ئابوورییەکان بە خوێنەران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات..
دووبارە سەکەوتووبن.
شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن
سەرۆکی گشتی
يەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان[1]