جۆری وشە: ناو
واتا: کەمتیار، دەعبایەکی کێوییە یاڵ و سمی لە هی کەر دەچێ.[1]
حەبتار، حەفتیار، حێفتیار، قەمتار، قەنتار، قەنتار قین شەلە، کفندز، کەفتار، کەفتارۆ، کەفتیار، کەڤتار، کەمتار، کەمتیار، کەمێیار، کەوتێر، گۆڕکەنکە، گۆڕنەباش، هەفتیار. فارسی: کفتار.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #کەمتیار ئەگەر پێی بڵێی چاکە قولەپێی ئەسمی هێشتا دەنگ ناکا#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
وابزانم بێ ئەدەب نابم ئەگەر ئەمڕۆ بڵێیم
تۆ لە لوقمان و ئەرەستوو عالم و داناتری
من بەچاوی خۆم ئەبینم کەمتیارت کرد بە شێر
بەینی بەینەڵڵا لە خواجە و فەیلەسووف وریاتری
قانع