ئەحمەد محەمەد چراغ
ئەحمەد محەمەد چراغ ناسراو بە ئەحەسوور یان مام ئەحە، لە ساڵی(1858) لە ناوچەی #هەزارمێرد#ی #سلێمانی# لەدایکبووە، لەخێڵی(ئاغاسوری هۆزی جاف)ە، دواتر دەچێتە گوندی(#قزلو#)ی #دەشتی کۆیە# و پاشماوەیەک دەچێتە گوندی(#شێخەروان#)ی ڕۆژئاوای کۆیە، ساڵی(1952) لە گەڕەکی قەڵاتی کۆیە نیشتەجێ دەبێت و بەکاری باغەوانی و کشتوکاڵەوە خەریک دەبێت، لە ژیانیدا(3) ژنی هێناوە و(3) کوڕ و (8) کچی هەبووە، لەتەمەنی(123)ساڵیدا کۆچی دواییکردووە لەساڵی(1981)ی زایینیدا و لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.[1]