ناوی تەواو : ئەحمەد حەمەدئەمین سالح عەلی
تەمەن : 1957
شوێنی لەدایک بوون : گوندی پیرداود شارەدێی قوشتەپە پارێزگای #هەولێر#
عەشیرەت : گەردی
ئاستی خوێندن : تا دووی ناوەندی خوێندووە
باری خێزان : خێزدار بووە
ناوی هاوسەری خێزان : ڕێزان محەمەد شێخان
ناوی مندالەکانی شەهید : نامۆ ژولیا
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن : 1979 ڕێکخستنەکانی بزووتنەوەی سوشیالستی کوردستان، سەر بە قادر مستەفا بووە.
لە ساڵی 1982 بۆ ماوەی (6) مانگ دەستگیردەکرێ لە بەندینخانەی ئەبوغرێب دواتر ئازاد دەکرێ.
لە ساڵی 1983 دەبێتە پێشمەرگە لەهەرێمی 8ی هەولێرکەرتی (6) لای مام غەفور.
لە تەمەنی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی نەبەردی و چالاکیەکانی سنورەکەی کردووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (2) جار بریندار بووە. لە کۆمەلگای دارەتوو گوندی مەچلوبە
لە ساڵی 1987 لەگەڵ شەهید دکتۆر ڕەشید سەنگەری خەباتیان گواستۆتەوە ناو ڕێزەکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#)
لە تیپی (87) ی قەرەچوغ کەرتی (2) درێژە بە خەبات دەدا.
لە ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەرین دەکات و ڕۆڵی گرنگی هەبوو.
لە دوای ڕاپەرین دوا پلەی فەرماندەی کەرت بووە.
یەکەمین شەهیدی بنەمالەکەیانە.
لە 10-03-1993 لەناو شاری هەولێر گەرەکی (کوران) تیرۆرکراوە.[1]