جۆری وشە: ناو
واتا: حەپە حەپ. [1]
وەڕین: گەفین، حەپین، پاس کردن. [حەوحەو کردن][2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #چاوسوری سپڵە نان خۆری کێيت حەپە حەپ بۆ کێ دەکەيت#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
شەوەکی لەگەڵ ئەستێرە و پڕمەی وڵاخی سەرپلە و
خوڕەی ئاو و دەنگی سیسرک و حەپەی سەگەل و
بریسکەی چاوی مێگەل و ترووسکەی ئاگری جگەرە و
خشەخشی پێی درەخت و بە ڕۆژ لەگەڵ
تاشەبەرد و مێرگ و پردی لەقی تەختەبەند و
دەواری شڕی ڕەوەند و هۆبەهۆی ناو
کێڵگەکان و لەگەڵ شیعرا گەیشتیتە مامەڕووتە.
تۆ خاچێکی ڕیشهاتوویت و
قۆناغ قۆناغ گەیشتوویتە مامەڕووتە.
شەکەت شەکەت، کەنەفت کەنەفت
ئەڵێی دەوەنی سەر و قژ خۆڵاویت و قاچی وڵاخێ
شێلاوتی. چڵکن و گێژ، تەواو وەکوو، قازی کز و
قوڕاویی ناو کۆڵانانی زستانی دێ
گەیشتوویتە مامەڕووتە.
شێرکۆ بێکەس