جۆری وشە:
واتا: =KTML_Bold=هەچە=KTML_End=:
حەچچە:
وتەیەکە کەری پێ لێ دەخوڕرێ.
حەچچە: لە هەنبانە بۆرینە دا
کوردی: وشەی لێخوڕینی گوێدرێژ؛ هەچە؛ حەچە.
فارسی: واژه ڕاندن ستور
حەچچە: لە فەرهەنگی وشەنامە دا
1-هەچچە
2-وشەی لێخوڕینی کەر
نموونە لە پەندێکی کوردی: #کە پیاو لە دوای کەر هەچەهەچە کا، ئەبێ بۆنی تسی کەریش قبوڵ کا#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ماشین و ڕێگای ئیسفاڵتی نییە
بەو سارد و سۆڵە عیلاجی چییە
بە =KTML_Bold=هەچە=KTML_End=هەچی کەرێ چۆن باری
لادێیی کوردی دەگاتە شاری؟
#هێمن موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!