ئامادەکردنی مامۆستا : #حوسین عەبدولکەریم ڕۆستەم#.
دەوڵەتی دەورە دراو (دەوڵەتی بێ کەنار) :
دیاردەیەکی نوێیە لە جوگرافیای ڕامیاری کە بریتیە لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە بەشێوەیەکی تەواو لە هەموو لایەکەوە بە ووشکانی دەورە دراوە و هیچ کەنارێکی دەریایی یان زەریایی نییە، و ئەم دیاردەیە لە چوار کیشوەر لە کیشوەرەکانی جیهاندا دەردەکەوێت (ئەفریقیا، ئاسیا، ئەوروپا، ئەمریکای باشوور) و لە جیهاندا 49 دەوڵەتی بێ کەنار هەیە، بەڵام زۆربەی وڵاتە دەورە دراوەکان دەکەونە کیشوەری ئەفریقیا کە ژمارەیان 16 دەوڵەتە کە کەناری دەریایی یان زەریاییان نییە.
وڵاتە تازەپێگەیشتووە دەورە دراوەکان لە ئەفریقیادا هەژارترین وڵاتانی جیهانن و بەدەستی قەرزی دەرەکی و سستی ئابووری دەناڵێنن بۆیە بێ بەشن لە گەشەپێدانی ئابووری و نەبوونی بەرهەمهێنانی پیشەسازی و نەبوونی بنچینەی ژێر خان، ئەو وڵاتانە، وڵاتی نەخوێنەوارن، ۆ نموونە ڕێژەی نەخوێنەواری لە وڵاتی نەیجەر دەکاتە لە 83%.
زۆربەی هەناردەی وڵاتانی دەورە دراو لە ئەفریقیادا بریتییە لە کەرەستەی خاو، لەگەڵ نەبوونی بەرهەمهێنانی پیشەسازی لە هەندێک لەو وڵاتانەدا، و ڕێژەی ناردنە دەرەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی دەگاتە نزیکەی لە 60%ی سەرجەم ئەو بەروبوومانە کە دەێنێرنە دەرەوە، زۆربەی ئەو کێشانە کە ڕووبەڕوی وڵاتانی دەورە دراو لە ئەفریقیادا دەبێتەوە، کێشەی ئابووریە بەهۆی دووری لە بازاڕە جیهانییەکانەوە، هەناردەی بەرهەمە جیاوازەکانی ئەو وڵاتانە کەمە هەروەها بوونی کێشەی گواستنەوە، چونکە تێچوونی گواستنەوە بەرزە لە وڵاتانەدا بەهۆی دووریان لە دەریاوە.
$گرنگترین ئەو کۆسپانە کە ڕووبەڕووی وڵاتانی بێ کەنار دەبێتەوە.$
1- هیج دەرچەیەکیان بۆ داریا نییە.
2- وڵاتانی بێ کەنار ڕووبەڕووی کێشەی دابڕان دەبنەوە لە ڕووی هاوردن و ناردنە دەرەوەی کەلوپەل، بۆیە ناچار پەنا بۆ وڵاتانی درواسیدا دەبەن بۆ هاوردن و ناردنە دەرەوەی کەلوپەل، و ئەو وڵاتانە باجێکی زۆر دەخەنە سەر ئەو کەلوپەل و شمەکانە کە بەخاکیان تێدەپەڕن، کە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تێچوونی گواستنەوە، ئەمەش کێشەی ئابووری بۆ وڵاتانی بێ کەنار دروست دەکات.
3- بێ بەشبوونی وڵاتانی بێ کەنار لە سامانی ڕاویی دەریایی کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی خۆراک.
4- وڵاتانی بێ کەنار ڕووبەروی قەیرانی ڕامیاری دەبنەوە لە ڕووی پاراستنی سامانی سروشتی، چونکە توانای دابین کردنی پێداویستیەکانی وڵاتیان نییە، بۆیە ناچار دەبێت بە مەرجەکانی وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی کەەناری دەیار ڕازی بێت.
5- لە گرفتەکانی تری وڵاتانی بێ کەنار ئەوەیە کە بە چەند وڵاتێکی تری بێ کەنار دەورە دراو ە، بویە ناجار دەبێت کە بە وڵاتانی بێ کەنار تێپەربێت تا بگاتە دەوڵەتی کەناری دەریا، وڵاتی بێ کەنار سەرمایەیەکی زۆر خەرج دەکات بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی وڵات.
6-کەم کردنەوەی توانا سەربازییەکانی وڵاتانی بێ کەنار بەهۆی نەبوونی هەڵبژاردەی سەربازی جیاوازدا.
7- بەرزبوونەوەی تێچوونی گواستنەوە لە وڵاتانی دەورە دراو لە ئەفریقیادا بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریا لە جیهاندا.
$مافی وڵاتانی دەورە دراو:$
1-مافی گەیشتن.
وڵاتانی دەورە دراو مافی گەیشتنیان بۆ کەناری دەریاکان بە هەموو شێوەکانی گواستنەوە هەیە، لە ئەنجامی ڕێککەوتنامەی هەرێمی یان نیمچە هەرێمی لە نێوان وڵاتانی دەورە دراو و وڵاتە دراوسێەکانی کە خاوەنی کەناران لە سەر دەریا.
2-مافی تێپەڕبوونی دەریایی.
وڵاتانی دەورە دراو مافی تێپەڕبوونی دەریایان هەیە ئەمەیش هیچ زیانییەکی نییە بۆ وڵاتانی کەناری دەریا، بەهۆی پێویستی وڵاتانی دەورە دراو بۆ دەریا و بەندەرەکان بۆ هاوردن و هەناردەکردن، بۆیە ئەم وڵاتانە مافی گەیشتن بۆ دەریاو بەندەرەکان هەیانە بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
$وڵاتانی بێ کەنار لە ئەفریقیا.$
1 - بۆتسوانا :
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باشووری ئەفریقیا، ڕووبەری نزیکەی 600,370 کم²، ڕێژەی بیابانی دەگاتە لە 70% ی سەرجەم ڕوبەری بۆتسوانا، ژمارەی دانیشتوانی 2.352 مليۆن کەس (2020)، دەکەوێتە نێوان وڵاتانی باشووری ئەفریقیا و زامبیا و نامیبیا و زیمبابۆی و درێژی سنووری بۆتسوانا لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری 4,347 کم، و بەم شێوەی خوارەوە دابش دەبێت :
ناميبيا: 1,544 کم
باشووری ئەفریقیا: 1,969 کم
زيمبابۆي: 834 کم
زامبيا: 0.15 کم
2- بۆرکینا فاسۆ:
بۆرکینا فاسۆ دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیا
و شەش وڵات دەوری داوە، بریتیین لە مالی لە باکوورەوە، و نەیجەر لە ڕۆژهەڵاتەوە و بنین لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە و تۆگۆ و گانا لە باشوورەوە و لە کۆمەڵەی وڵاتانی بیابانی گەورەی ئەفریقیادایە، ڕووبەری نزیکەی 274,200 کم2، و ژمارەی دانیشتوانی 21,510,181 کەسە و ئابووری وڵات پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت.
3- نەیجەر:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیا و ناوی نەیجەر لە ناوی ڕوباری نەیجەرەوە هاتووە، سنووری بریتییە لە نێجيريا و وڵاتی بنین لە باشوورەوە، و بۆرکینا فاسۆ و مالی لە ڕۆژئاواوە، و لە باکوورەوە جەزائیر و لیبیا، و چاد لە ڕۆژهەڵاتەوە، ڕووبەری نزیکەی 1,270,000کم2، بەمەیش گەورەترین دەوڵەتە لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا، ژمارەی دانیشتوانی 17,129,076 کەسە لە ساڵی (2012).
4- ئەفریقیای ناوەڕاست:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەفریقیا، سنووری بریتییە چاد لە باکوورەوە، و سودان لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، و باشووری سودان لە ڕۆژهەڵاتەوە، و گۆنگۆی دیموکراتی و کۆماری گۆنگۆ لە باشوورەوە، و کامیرۆن لە
ڕۆژئاوەوە، ڕووبەری نزیکەی 620,000کم2، ژمارەی دانیشتوانی 4.4 ملیۆن کەسە لە ساڵی (2008).
5- چاد:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە ليبيا لە باکوورەوە، و سودان لە ڕۆژهەڵاتەوە، و ئەفریقیای ناوەڕاست لە باشوورەوە، و کامیرۆن لە ونێجیریا لە باشووری ڕۆژئاواوە، و نەیجەر لە ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی 1,284,000 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 13,670,084کەسە.
6- مالی:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە جەزائیر لە باکوورەوە، و نەیجەر لە ڕۆژهەڵاتەوە، و بۆرکینا فاسۆ لە باشوورەوە، و کینیا لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە، و سەنیگال و مۆریتانیا لە ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی
1,240,000 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 14,5 ملیۆن کەسە.
7- ئەسیوبیا:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە قۆچی ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە جیبۆتی و سۆماڵ لە ڕۆژهەڵاتەوە و ئەریتیریا لە باکوورەوە، و سودان لە باکووری ڕۆژئاواوە
، و باشووری سودان لە ڕۆژئاواوە و کینیا لە باشووری ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی
1، 100، 000 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 105، 000، 000 کەسە.
8- لیسۆتۆ:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باشووری ئەفریقیا، و یەکێتی باشووری ئەفریقیا لە هەموو لایەکەوە دەوری داوە، ڕووبەری نزیکەی 30000 کم²، ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە 2 ملیۆن کەس، و نزیکەی لە 40%
دانیشتوانی لە ژێر هێڵی هەژاری دەژێن.
9- سوازیلاند:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باشووری ئەفریقیا، و یەکێتی باشووری ئەفریقیا لە باشوور و باکوور و ڕۆژئاواوە دەوری داوە و مۆزەمبیق لە ڕۆژهەڵاتەوە، ڕووبەری نزیکەی 17363 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 1.16 مليۆن کەس (2020).
10- باشوری سودان:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، سنووری بریتییە سودان لە باکوورەوە، و ئەسیوبیا لە ڕۆژهەڵاتەوە، و کینیا لە باشووری ڕۆژهەڵاوە، و ئۆگەندا لە باشوورەوە، و گۆنگۆی دیموکراتی لە باشووری ڕۆژئاواوە، و ئەفریقیا ناوەڕاست لە ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی 620.000 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 11,193,725 کەس (2021)
11- ڕواندا:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە ئۆگەندا لە باکوورەوە، و تەنزانیا لە ڕۆژهەڵاتەوە، و بۆروندی لە باشوورەوە، و گۆنگۆی دیموکراتی لە ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی 26338 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 12.6 ملیۆن کەس.
12- مالاوی:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە زامبیا لە باکووری ڕۆژئاواوە، و تەنزانیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، و مۆزەمبیق لە ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی 118,000 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 13,900,000 کەس.
13-ئۆگەندا:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە کینیا لە ڕۆژهەڵاتەوە، و باشووری سودان لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، گۆنگۆی دیموکراتی لە باشووری ڕۆژئاواوە، و ڕواندا و تەنزانیا لە باشوورەوە، ڕووبەری نزیکەی 241,037 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 45.74 مليۆن کەس (2020).
14-زیمبابۆی:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باشووری ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە مۆزەمبیق و باشووری ئەفریقیا و زامبیا و بۆتسوانا، ڕووبەری نزیکەی 390,757 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 14.86 مليۆن کەس (2020).
15-بۆروندی:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە ڕواندا لە باکوورەوە، و تەنزانیا لە ڕۆژهەڵات و باشوورەوە، و گۆنگۆی دیموکراتی لە ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی 27,834 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 11.89 مليۆن کەس (2020).
16- زامبیا:
وڵاتێکی دەورە دراوە دەکەوێتە باشووری ئەفریقیا، سنووری بریتییە لە گۆنگۆی دیموکراتی لە باکوورەوە، و تەنزانیا باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، و مالاوی لە ڕۆژهەڵاتەوە، و مۆزەمبیق و زيمبابۆي و بۆتسوانا و نامیبیا لە باشوورەوە، و ئەنگۆلا لە ڕۆژئاواوە، ڕووبەری نزیکەی 752,617 کم²، ژمارەی دانیشتوانی 18,383,955 کەس (2021).[1]