ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
تەم
دیاردەیەکی سروشتییە بریتییە لە دڵۆپە ئاوی زۆر بچووک لە چینەکانی هەوای نزیک ڕووی زەوی هەڵواسراوە و لە کاتی درست بوونی تەم بینینی شتەکان زۆر کز دەبێت و هەندێک جار دەگاتە ڕادەیەک کە مرۆڤ هیچ نابێنرێت.
تەم، دڵۆپە ئاوی بچووکە لەو چینە هەوایەدا هەیە کە بەر ڕووی زەوی دەکەوێت، تەم وەکو هەوری نزیکی ڕووی زەوی دادەنرێت بۆیە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیان زۆر چڕ دەبێت و ڕادەی بینین کز دەبێت، و چڕی تەم زیاد دەکات بەزیادبوونی چڕی هەڵمی ئاو لە هەودا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا بەشێوەیەکی گەورە کەهەندێک جار دەگاتە پلەی ئاورنگ.
$تەم چۆن دروست دەبێت؟$
دیاردەیەکی سروشتییە بەبێ دەستیوردانی مرۆڤ دروست دەبێت، بریتیە لە هەورێکی گەورە بەهۆی چڕ بوونەوەی هەڵمی ئاوی نزیکی ڕووی زەوی ڕوودەدات لەئەنجامی یەکگرتنی گەردیلەکانی ئاو، دڵوپە ئاوی هەڵواسراو لە هەوادا دروست دەبێت ئەمەش هۆکاری دروست بوونی تەمە بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها لە حاڵەتی بەرزی ڕێژەی شێ لە هەوادا، و ماددە پیسکەرەکانی ناو هەوا و دەنکۆڵەکانی تۆز یارمەتی دروست بوونی تەم دەدات، چونکە هەڵمی ئاو لە دەوری چڕ دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی تەم.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ لە هەوادا دیاردەی تێربوونی هەوا بەهەڵمی ئاو ڕوودەدات بەمەیش هەوا توانای هەڵگرتنی ئەو بڕە زۆرە لە هەڵمی ئاودا نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو لەسەر تۆز و خەوش و دووکەڵی نزیک ڕووی زەوی، بەمەرجێک پلەی گەرمی زۆر سارد بێت ئەویش پلەی گەرمی شەونم، لەگەڵ ئەم جۆرە لە پلەی گەرمیدا ڕێژەی بەهەڵم بوون کەم دەبێتەوە و چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو زیاد دەکات و لەگەڵ نزیک بوونەوە لە کاتژمێرەکانی خۆرهەڵاتنی خۆر تەم نامێنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا.
$جۆرەکانی تەم بەپێی شوێنی دروست بوون؟$
1- تەمی ووشکانی:
ئەم جۆرە تەمە لەسەر وشکانی ڕوودەدات بەهۆی بوونی شێ لە هەوادا و لەدەستدانی گەرمای ڕووی زەوی.
2- تەمی دۆڵەکان:
ئەم جۆرە تەمە لە ناو دۆڵەکان ڕوودەدات
بەهۆی بای سارد کە لە چیاکانەوە بەرەو دۆڵەکان هەڵدەکات.
3- تەمی دەریا:
ئەم جۆرە تەمە لە ئەنجامی هەڵگردنی تەوژم دەریای گەرم لە دەریاوە بۆ ناوچە ساردەکان ڕوودەدات.
$ئەو هۆکارانەی یارمەتی دروست بوونی تەم دەدات.$
1 - زیادبوونی شێ ڕێژەیی لە هەوا تاکو لە 100%.
2- پیسبوون، لەو ناوچانەی پیسبوون ڕوودەدات ڕێژەی تۆز و خۆڵە مێش و خەوش لەهەوادا زۆر دەبێت ئەمانەیش بەهەواوە دەگیرسینەوە و دەبنە هۆی دروست بوونی تەم.
3- ڕووبەرە ئاوییەکان، دوور و نزیکی لە ڕووبەرە ئاوییەکانەوە کاریگەری لەسەر ڕوودانی تەم هەیە، بۆ نموونە ئەو ناوچانەی لە دەریاوە نزیکە دروست بوونی تەم لەو ناوچانەدا زیاتر دەبێت بەهۆی زۆری بەهەڵم بوون لە ناوچەکەدا، بەپێچەوانەیش ناوچە دوورەکان لە ڕووبەرە ئاوییەکانەوە کە ڕوودانی بەهەڵمبوون کەمە، بۆیە دروست بوونی تەمیش لەو ناوچانەداکەمە.
4- ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری لەسەر ڕوودانی تەم هەیە، چونکە پلەی گەرمی لەو ناوچانەدا نزمترە لە ناوچە دەشتاییەکان، لەبەر ئەوە هەڵمی ئاوی ناو هەوا چڕ دەبێتەوە و تەم دروست دەبێت لە
ناوچە شاخاوییەکان.
5-خێرایی با، دروست بوونی تەم پێویستی بەبایەکی خێرا نییە، واتا هەوا جێگیری بێت.
$کاریگەری تەم:$
1- کاریگەری ئەرێنی
کاریگەری تەم هەمەجۆرە وەکو دروست کردنی دیمەنێکی جوان، هەروەها سوودە ئابووریەکانی وەکو بەکارهێنانی تەکنیکی جیاواز بۆ دابین کردنی ئاو لە تەم کە پێی دەوترێت دروێنەی تەم، پاشان ئەم ئاوە بەکاردێت بۆ دبین کردنی پێداویستیەکانی مرۆڤ هەروەها بۆ کشتوکاڵکردن.
2- کاریگەری نەرێنی:
1- ڕووداوی هاتووچۆ لە ئەنجامی کزی بینین بەهۆی تەمی چڕ بەتایبەتی لە ناو ئەو شارانە کە ڕێژەی تۆز و تووکەڵی زۆرە.
2- تەمی هەڵگری تووکەڵ و تۆز لە شارە گەورەکان دەبێتە هۆی نەخۆشی ترسناک.
3- تۆز و تووکەڵ دەبنە هۆی تەنگەنەفەسی لای هەندێک کەس و کاریگەری خراپی هەیە لە سەر ئەو کەسانە کە نەخۆشی تەنگەنەفەسیان هەیە.
4- ترشە تەم کاریگەری خراپی هەیە لەسەر کشتوکاڵ و دار و ڕووبەرە سەوزاییەکان.
$جیاوازی لە نێوان تەم و هەور؟$
1- تەم لە چینەکانی خوارەوەی بەرگە گاز دروست دەبێت بەڵام هەور لە چینەکانی سەرەوەی بەرگە گاز دروست دەبێت.
2- هەور کاتێک دروست دەبێت، هەڵمی ئاو لە چینە بەرزەکانی بەرگە هەوا چڕ بێتەوە، بەڵام تەم لە ئەنجامی چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو لەو چینانە کە بەر ڕووی زەوی دەکەوێت.
3- هەور گرنگی زۆرە، چونکە بەژدار دەبێت لە سوڕی ئاو لە سروشتدا، واتا هەورەکان هەڵمی ئاو دەگڕێنێتەوە بۆ زەوی، بەڵام تەم زۆر گرنگ نییە.
4- هەور بەدرێژایی ساڵ هەیە و لە هەموو شوێنێکدا، بەڵام تەم تەنها لە وەرزی زستان و ناوچە ساردەکاندا هەیە.
5- چڕی هەور 0.5 جم - م3، بەڵام چڕی تەم 0.5 جم - م 3 بۆ 0.05 جم - م 3.
6- هەور، هەڵمی ئاو بەشیوەی باران دەگڕێنێتەوە بۆ زەوی بەڵام تەم خاسیەتی نیشتنی نییە.
7- هەور لە ئەنجامی گۆڕینی هەڵمی ئاو لە حاڵەتی گازییەوە بۆ حاڵەتی شلی دروست دەبێت، بەڵام تەم کاتێک هەوای نزیک ڕووی زەوی سار دبێتەوە بەشێوەیەک دەبێتە هۆی گۆڕێنی هەڵمی ئاو بۆ ئاو یان بەفر.
$ئایا بنچینەی تەم یەکێکە لەسەر ڕووی زەوی؟$
ڕوودانی دیاردەی تەم لەسەر ڕووی زەوی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە بەپێی ئەو هۆیانەی دەبنە هۆی ڕوودانی.
زۆربەی ئەو تەمانەی لە پانتایە ناوەڕاستەکان دروست دەبێت لە ئەنجامی بەیەکگەیشتنی تەوژمی هەوای سارد لەگەڵ تەوژمی هەوای فێنک و بەهۆی ئەوەی تەوژمە فێنکەکە سووکترە لە ساردەکە، ئەوە تەوژمە فێنکەکە بەسەر تەوژم ساردەکە سەردەکەوێت و لەئەنجامدا چڕدەبێتەوە لە چینە نزیکەکانی ڕووی زەوی، و ئەم جۆرە لە هەموو جۆرەکانی تری تەم ترسناکترە، چونکە مرۆڤ هیچ نابێنرێت،
لە وڵاتی خۆمان زۆربەی ئەوتەمانە کە ڕوودەدات لە دوای بارانێکی بەتێن ڕوودەدات ئەگەر لە دوای ئەو بارانە ڕۆژێکی خۆرتا و شەوێکی ساماڵ بێ با بێت، چونکە ڕۆژی خۆرتا و ساماڵ لە ڕۆژدا یارمەتی تیشکی خۆر دەدات کە بەهەموو توانایەکییەوە ئاو بکات بەهەڵم، و لە شەوی ساماڵدا لەدەستدانی گەرما بەڕێگەی تیشکدانەوە خێراتر دەبێت لە ڕووی زەوی و هەوای نزیک ڕووی زەوی بەمەش پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ خوار پلەی ئاورنگ بەمەش چڕبوونەوە ڕوودەدات.
$هۆکارەکانی نەمان و بڵاوبوونەوەی تەم.$
1-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هەوا یان تێپەڕبوونی هەوای ساردی شێدار بەسەر ڕووبەرە گەرمەکان.
2-کەمبوونەوی ڕێژەی شێ لە هەوادا، ئەمەیش بەهۆی وەستانی باران پاش تێپەڕبوونی بەرەی هەوایی کە دەبێتە هۆی وشکی هەوا.[1]