دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
هەڤاڵی بەڕێز کاک یوسف زۆزانی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (سالم ئیبراهیم زۆزانی) برای بەڕێزتان دڵگران و نیگەران بوم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوەو خێزان و خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم کەهەردەم پێشەنگی خەبات و قوربانیدان بون لەپێناوی کوردایەتیدا.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێ و سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!