ناونیشانی بابەت: نیمچە دورگەی بەلقان.
ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
بریتییە لە کۆمەڵە وڵاتێک دەکەونە باشووری کیشوەری ئەوروپا، لە ڕۆژهەڵاتی بولگاریاوە بەرەو ڕۆژئاوای سربیا درێژدەبێتەوە.
نیمچە دورگەی بەلقان، دورگەیەکە بە شەش دەریا دەورەدراوە، دەریای ئەیۆنی و دەریای ئەدریاتیکی لە باشووری ڕۆژئاواوە و لە باشوورەوە دەریای ناوەڕاست و لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەریای ئیجە و دەریای مەڕمەڕە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەریای ڕەش و لە باکوورەوە ڕوباری دانوب.
$ناونانی بەلقان$
بۆچوونی یەکەم.
بەلقان وشەیەکی تورکیە بە واتای چیا یان بەشی بەرز لە زەوی و شێوەی نیمچە دورگەی بەلقان لە سێگۆشە دەچێت بنکەیەکی پان لە باکوور و تەسک و بەش بەش دەبێت لە باشوور.
بۆچونی دووەم.
ناوی ناوچەکە لە زنجیرە چیای بەلقانەوە هاتووە کە له ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات بە درێژای ئەو شارانە کە نزیکەی 49 مليۆن کەس تێدا دەژێن کە بەسەر هەموو ئەوڵاتانە دابەش بوونە، وشەی بەلقان واتە کۆمەڵە چیایەک کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 666,700 کم2.
بۆچونی سێیەم.
پێی دەوترێت بەلقان چونکە ئاو لە سێ لاوە دەوری داوە، بریتیین لە دەریای ڕەش لە ڕۆژهەڵاتەوە و لقەکانی دەریای ناوەڕاست لە باشوور و ڕۆژئاواوە.
$وڵاتانی نیمچە دورگە بەلقان$
ژمارەیەک وڵات بەتەواوی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان، بەڵام هەندێک وڵات بەشێکی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان و بەشەکەی دیکەدا
دەکەوێتە دەرەوی ناوچەی بەلقان.
$وڵات بەتەواوی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان$
بولگاریا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی
7.351.234 کەسە، پایتەختی سۆفیا.
چیای ڕەش: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 620.145 کەس، پایتەختی پۆدگۆرتسا.
کۆسۆفۆ: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 1.733.872کەسە.
مەگدۆنیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 2.052.722 کەسە، پایتەختی سکۆپی.
ئەلبانیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 2.831.741 کەسە.
بۆسنە و هەرسک: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 4.613.414 کەسە، پایتەختی سراییڤۆ.
یۆنان: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 11.305.118 کەسە، گەورەترین وڵاتی نیمچە دورگە بەلقانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، پایتەختی ئەتینا.
$وڵات تەنها بەشێکی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان$
رۆمانیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 971.643 کەسە. لە 6.5% خاکەکەی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان.
کرواتیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 1.725.656 کەسە. لە 54.8% خاکەکەی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان.
تورکیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 10.434.511 کەسە. و لە 3% خاکەکەی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان.
سلۆڤینیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 299.644 کەسە. لە 26.7% خاکەکەی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان.
سربیا: ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 5.207.777 کەس. و لە 72.2% خاکەکەی دەکەوێتە ناوچەی بەلقان، پایتەخت بلگراد.
$زمان لە ناوچەی بەلقان$
لە تایبەتمەندییەکانی وڵاتانی ناوچەی بەلقان هەمەجۆرە ڕۆشنبیر و کلتوور و داب و نەریت و زمانی تێدایە، و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەی بەلقان بەیەک زمانی هاوبەش دەدوێن، بەڵام وڵاتی دیکەدا زمانی تایبەتی خۆی هەیە. و یەک زمانی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچەی بەلقان نییە، ڕیزکردنی زمان لە ناوچەی بەلقان بە پێی بەکارهێنانی زمان، بریتییه لە زمانی یۆنانی و تورکی و بولگاری و سربی و ئەلبانی و بۆسنی و کرواتی و مەگدۆنی و ڕۆمانی و ئیتاڵی.
$ئاین لە ناوچەی بەلقان$
ئاین لە ناوچەی بەلقان، لە ئاینی ئیسلام و مەسیحی پێک دێت
مێژووی ناوچەی بەلقان دەگەڕێتەوە بۆ 44.000 ساڵ لەمەوبەر، ناوچەیەکی ڕۆشنبیری و جوگرافیایە دەکەوێتە بەشی باشووری ئەوروپا، له ڕۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی ئیتاڵیا، و لە ڕۆژئاواوە یان باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی ئەنەدۆڵە، و بە پێی هەندێک لە سەرچاوەکان پێی دەوترێت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
وشەی بەلقان لە زمانی تورکییەوە گوازراییەوە بۆ هەموو زمانەکانی دیکەدا، وشەی بەلقان واتای دیکەی هەیە وەکو چیای لێژی داپۆشراو بە پۆشاکی ڕووەکی، چونکە بە پۆشاکی ڕووەکی و زەلکاو و گژوگیا داپۆشراوە، یان زنجیرە لێژاییەک بە ڕووک و دارستان داپۆشراوە.
$ئاووهەوا لە نیمچە دورگەی بەلقان$
ئاووهەوا لە نیمچە دورگەی بەلقان دەکرێت بە دوو بەشەوە.
بەشی یەکەم. بەشەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کەنارەکانی دەریای ئەدریاتی و ڕۆژهەڵاتی دەریای ئیجە و مەڕمەڕە.
بەشی دووەم. بەشەکانی باکوور و ناوەوەی بەلقان، بەگشتی ئاووهەوای بەلقان کیشوەری و دەریاییە.
$ڕوبار و دەریاچەکانی نیمچە دورگەی بەلقان$
نیمچە دورگەی بەلقان دەوڵەمەندە بە ڕوبار بەڵام زۆربەی ڕوباری بچووکە و هەندێکی لە وەرزی هاویندا وشک دەبێت، گرنگترین ڕوبارەکانی وەکو ڕوباری ماریتیسا و مۆرڤا و سافا و دانوب و گرنگترین دەریاچەکانی وەکو دەریاچەی سکادارسکۆ و ئۆهریدسکۆ و بریسپانسکۆ.[1]