ناونیشان: پەستانی هەوا و کاریگەری بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا.
ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
پەستانی هەوا بریتییە لە کێشی ستوونی ئەو هەوایەی کە دەکەوێتە سەر یەکەیەکی ڕووبەر، کە 1سم2 ئاستی ڕووی دەریا. دەگاتە 760 مم جێوەیی
جیاوازی بەرزو نزمی ڕووی زەوی له ڕووی بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا، هۆکارە بۆ گۆڕانی پەستانی هەوا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەدا.
ئەگەر سەیری وێنەکە بکەین دەبینین پەستان جیاوازە لە ناوچەکانی (ا. ب. ج) بە هۆی جیاوازی درێژی یان کورتی ستوونی هەوا لەو شوێنانەدا واتا بە هۆی جیاوازی بەرزی دیاردەکانی ڕووی زەوی، بۆ نموونە بڕی پەستانی هەوا 760مم لە ناوچەی (ا) بەهۆی درێژی ستوونی هەواکە، بەڵام بڕی پەستانی هەوا 500 مم لە ناوچەی (ب) چونکە ستوونی هەواکە کورتترە لە ستوونی هەوای ناوچەی (ا)، هەروەها بڕی پەستانی هەوا 200 مم لە ناوچەی (ج) چونکە ستوونی هەوا لە ستوونی هەوای ناوچەی (ا. ب) کورتترە، کەواتە تا لە ئاستی ڕووی دەریا بەرز ببینەوە ئەوە پەستانی هەوا کەم دەکات، و بە پێچەوانە تا لە ئاستی ڕووی دەریا نزم ببینەوە ئەوە پەستانی هەوا زیاد دەکات.
بڕی پەستانی هەوا کەم دەبێتەوە بە ڕێژەی 1مم بۆ هەر 13م بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا.[1]