ناونیشان: ڕوسيا وڵاتێکی ئەوروپایە یان ئاسیایە؟
ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
شوێنی جوگرافیای ڕوسيا
روسیا دەکەوێتە کیشوەری ئۆراسیا، واتا لە بەشی باکووری ئاسیا و ئەوروپا، پردێکە لە نێوان هەردوو کیشوەرەکە، بەشی ڕۆژئاوای دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا و بەشی ڕۆژهەڵاتی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، وبەفەرمی پێی دەوترێت ڕوسیای یەکگرتوو.
ڕووبەری 17.075.400 کم2، و لە 77% ڕوبەرەکەی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، و ئەوەی ماوەتەوە دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا کە نزیکەی 3,836,652 کم2، پایتەختی ڕوسیا شاری مۆسکۆیە و لە ڕووی کارگێریەوە دابەش دەبێت بۆ 83 هەرێمی فێدراڵی.
سنوری جوگرافیاو شوێنی فەلەکی ڕوسیا.
روسیای دەکەوێتە کیشوەری ئۆراسیا، سنوری ڕوسیای لە باکوورەوە بریتییە لە دەریای کارا و دەریای پارنتیس و دەریای ڕۆژهەڵاتی سیبیریا و دەریای تشۆکۆتکا و دەریا لاپتیف و لە باشوورەوە لە چین و مەنگۆلیا و کازاخستان و جۆرجیا و دەریای ڕەش پێک دێت، و لە ڕۆژهەڵاتەوە لە دەریای ئەخۆتسک و دەریای ژاپۆن و دەریای بێرنگ پێک دێت، و لە ڕۆژئاواوە بریتییە لە کەنداوی فینلەندا و ئەستۆنیا و بیلاروسا و هەرێمی گالینینگراد و لاتیڤیا و لەو پەری باشووری ڕۆژهەڵاتەوە کۆریای باکوور. و دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 541 بۆ 582 ونێوان هێڵی درێژی 519 بۆ
5169 ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینیچ.
ڕوسیای فیدراڵ پێی دەوترێت یەکێتی ڕوسیا
گەورەترین دەوڵەتی خاوەن دەسەڵاتە لە جیهاندا، ڕووبەری (17، 098، 242 کم2)،
و نۆیەمین وڵاتی جیهانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان، ژمارەی دانیشتوانی 144 ملیۆن کەسە، و زۆربەی دانیشتوانی دەکەوێتە بەشی ئاسیا، و مۆسکۆ پایتەختی وڵاتە و یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی جیهانە، هەروەها لە شارە گەورەکانی دیکەی وڵات وەک نۆفۆسیبیرسک و نیگنی و نۆڤگورۆد و سانت پترسپۆرگ وایکاترینپۆرگ.
ڕژێمی دەسەڵاتداری لە ڕوسيا.
روسیای لە باکوورەوە بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە بەدرێژی 4000 کم و لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەدرێژی 10 هەزار کم، و شێوازی دەسەڵات لە ڕوسیا کۆماریە، وئاینی سەرەکی وڵات مەسیحیە.
روسیای وڵاتێکی کیشوەری ئاسیایە یا ئەوروپایە؟
لە ڕابردودا و بەتایبەتی لە ماوەی هەردوو سەدەی هەژدە و نۆزدەدا دیاری کردنی ڕوسیای وەکو بەشێک لە ئاسیا یان ئەوروپا کارێکی ئاڵووز بوو زیاتر لە کاتی ئێستادا، و بەتایبەتی ڕوسیای لە ڕابردودا زەوی هەبوو لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، بەو شێوەیە ڕوسیا کەوتە سێ کیشوەرەوە نەک دوو کیشوەر، وئەم بارە بەردەوام بوو تاکو ڕوسیا هەستا بە فرۆشتین ئەو زەوییانەی کە لە کیشوەری ئەمریکای باکووردا هەیبو لە ساڵی 1867 بە 7.2 ملیۆن دۆلار، ئەویش ئالاسکا بوو.
لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەربارەی ئەو بەشەی ئەوروپا کە لە ناو خاکی ڕوسيا کۆتای دێت، هەندێک چیاکانی ئۆراڵیان وەکو سنووری جیاکردنەوەی ئاسیا و ئەوروپا لە یەکتر هەڵبژارد بەڵام هەندێکی دیکەدا ڕوباری ڤۆڵگایان وەکو سنووری جیاکردنەوەی ئاسیا و ئەوروپا لە یەکتر دیاری کرد.
بۆیە لێکۆڵەران و شارەزایان ئەوەیان پەسەند کرد کە ڕوسیا لە ڕووی کلتور و ڕۆشنبیری و ڕامیاری بەشێکە لە ئەوروپا، بەڵام لە ڕووی جوکرافیاوە بەشێکە لە ئاسیا، بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە دیاریکردنی وەک وڵاتێکی ئاسیای یان ئەوروپای کارێک ئاسان نییە، بەڵام لە کۆتایدا ڕوسیا خاکی هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا لە خۆ دەگرێت ولای هەندێکدا لە ئۆراسیادایە.[1]