ناوی تەواو: عارەب عەبدولقەهار مستەفا
ناسراوبە: کاردۆ گەڵاڵی
ساڵی لە دایک بوون: #01-07-1951#
شوێنی لە دایک بوون: گوندی کەردز شارەدێی قوشتەپە، پارێزگای #هەولێر#
عەشیرەت : گەڵالی
باری خێزان : سەلت
ئاستی خوێندن : دەرچووی بەشی یاسا لەزانکۆی موستەنسریەی بەغدا.
لەساڵی 1974پەیوەندی بەشۆرشی ئەیلول کرد.
ناوبراو ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووه و لەم ماوەیەدا گۆڤاریکیان دەرکردووە بۆ لقی هەولێر
ماوەیەک پەیامنێری ئێزگەی دەنگی کوردستان بووە.
لەپاش هەرەس لە ئێران گیرساوەتەوە دواتر هاتۆتەوە هەولێر و لە بەغدا درێژەی بەخوێندن داوە
لەگەڵ هەڤاڵان (سالح یوسفی و عەلی عەسکەری و عومەر مستەفا بەشداربووە لە دامەزراندنی حزبێکی نهێنی بەناوی (بزوتنەوەی سوشیالستی کوردستان)
ماوەیەک لە بەغدا لە (کۆری زانیاری) کاری کردووە وەک (هەڵەچن)
لەساڵی 1978 کۆلیژی تەواو کردوه و کاری پارێزەری کردووە.
هاوکات لەگەڵ کاری پارێزەری بەردەوام خەریکی دروست کردنی ڕایەل ه و بازنەکانی ڕێکخستن بوە بۆ بزوتنەوەی سوشیالستی.
ئەدیب دۆست و نوسەرێکی بەتوانا بوو خاوەنی دوو کتێب بوو وە خاوەنی چەندین ووتار و نوسینی سیاسی بە پێز بووە.
لە 09-04-1979 لەکاتی دەوام و کاری پارێزەری لەناو دادگای هەولێر لەلایەن ئەمنی هەولێر دەستگیرکرا.
لە 15-06-1983 لە #کەرکووک# فەرمانی لە سێدارە دانی بۆ دەرچووە.
تاوەکو ئێستا شەهید کاردۆ گەڵالی گۆری نیە[1]