ناوی تەواو : ئەحمەد عەزیز کەریم
ناسراو بە : بروسک
ساڵی لەدایک بوون : #07-06-1962#
شوێنی لەدایک بوون : گوندی دووگردکان
عەشیرەت : بەرزنجی
باری خێزان : سەلت
ئاستی خوێندن : خوێندکاری کۆتا ساڵی ئامادەیی پیشە سازی بوو
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1979
ئۆرگان : ئەندامی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
لەکاری نهێنی ڕێکخستن بەشداری چەندین چالاکی خوێندکاری و بەرنامەرێژی کردووە لە دژی بەعسیەکان.
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە : 1980
لەهەمان ساڵ لەیەکێک لەبازگەکانی #هەولێر# دەستگیرکراوە ڕەوانەی هەئیەی #کەرکووک# کراوە لەبەر بچووکی تەمەنی ئازادیان کردووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری چەند چالاکیەکی دیاری کردووەو ڕۆڵی کارای هەبووە.
(15) مین شەهیدی خانەوادەکەیانە.
پلەی شەهید فەرماندەی مەفرەزە بووە لە تیپی (83) ی هەورێ
لەساڵی 1982 لەگەڵ دروست بوونی تیپەکان گواسترایتەوە تیپی (83) هەورێ
لەساڵی 1982 بەنهێنی هاتۆتەوە هەولێر و سەرپەرشتی بەشیک لە خۆپیشاندانەکانی شاری هەولێری کردووە.
لە 16-05-1982 لەگوندی تەندورە ڕووبەرووی هێزێکی ڕژێم دەبنەوە پاش شەرێکی قورس و پێنەمانی تەقەمەنی لەگەڵ چوار پێشمەرگەی تر بەدیل دەگێرێن
رۆژ و مانگ و ساڵی لە سیدارەدان : 22-05-1982
شوێنی لە سیدارەدان : دائیرەی ئەمنی هەولێر[1]