سەری کەچەڵان، دەچنە باغەڵی گەردەن زەران
کورد ئەوەشی وتووە: هەرچی گیای جوانە بزن دەیخوات، مرۆڤ دڵی خۆشی داوەتەوە وتویەتی: قیسمەت و نسیبە و دابەش بەدەستی مرۆی نییە، دیارە لە ڕۆژگاری زوودا، کەچەڵ وەکو ئەمڕۆ نەبووە، تەنیا سەر ڕووتانەوە بێت، بەڵکو خورشت و خوران و ئاوە زرزرەی برینانیشی لەگەڵدا بووە، بێز لێبونەوە و هێڵنج و دڵ تێکهەڵاتنیشی لەدواوە بووە، دیارە کوردەواریش ئەوەی تێبینی کردووە، کیژوکاڵ و کچی گەردەن کێل و سپی و زەرد و ژنی چاک و بەژن زراف، بوون بەژنی بۆرە پیاو و پیسکە و کەچەڵان، کردویەتی به و ئیدیۆمە جوانە(سەری کەچەڵان، دەچنە باغەڵی گەردەن زەران) واتە کەس بە چاکە و پیاوەتی خۆی نییە، بەڵکو بەشی مرۆی بەدەستە خۆی نییە، کێ کێ دەخوازێت، چ ژن و کچی گەردەن زەرد، چ جوامێر و لاوچاکی شۆڕەسوار. [1]