ناوی تەواو : کامەران تەها حەسەن
ناسراو بە : کامۆ
ساڵی لە دایک بوون : 1968
شوێنی لەدایک بوون : گوندی شێراوە ناحیەی قوشتەپە پارێزگای #هەولێر#
عەشیرەت : گەلاڵی
ئاستی خوێندن : سەرەتایی تەواو کردووە.
باری خێزان : سەلت
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە : 1986
ئۆرگان : تیپی (87) ی قەرەچوغ کەرتی (4) فەرماندەی کەرتی ئەوکات شەهید (عەریف ئەکرەم) دواتر گواسترایتەوە کەرتی (3) کە ئەوکات کاک (عومەر ناسر) فەرماندەی کەرت بووە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی کەرتی (4) بووە پێش شەهید بوونی.
لەتەمەنی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی چالاکی و نەبەردیەکانی سنوری تیپەکەی کردووە.
ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازاو بەرەوشت بووە.
جگە لەخۆی برایەکی تری شەهیدە
لە ساڵی 1988 ئەنفاڵ کراوەو تاوەکو ئیستا کەس نازانێ زیندەبەچاڵ کراوە یان گولە باران کرابێت
گۆڕی ونە.[1]