مەلا محەمەدی حەتک
ناوی تەواوی(محەمەد برایم عەوداڵانی)یە، ساڵی(1909)ی زایینی لە #کۆیە# لە دایکبووە، لە بنەچەدا دەگاتەوە(مەلا عەبدوڵڵای بێتوشی)، پێش نوێژ و مەلای مزگەوتی(حەتک)ی کۆیە بوو، مزگەوتەکەی ساڵی(1896)ی زایینی نۆژەنکرابۆوە، مەلایەکی پێشکەوتووخواز بوو، نزیک بوو لە حزبی شیوعی مزگەوتی دوای نوێژی عەسران وەکو دیوەخانی لێهاتبوو، خەڵکی زۆر دەچوونە مزگەوتەکەی بۆ نوێژ و هەشبوو نوێژی نەدەکرد، مەلا محەمەدی حەتک شاعیریش بوو، نازناوی شیعری(دلاوەر) بوو، شیعرێکی لەسەر جەژنی نەورۆز هەیە:
نەورۆز
ئەم جەژنە کە نەورۆزە
سەحرا وەکو پیرۆزە
نەشئەی بە جوبە سەوزە
نۆ نەخشە و و پیرۆزە
نێزیکە لە خەو هەستان
دەست کەینە کەمەر بەستان
بۆ ئێمە چلەی زستان
لام وایە لە پاڵۆزە[1]