ناوی تەواو: سەڵاح ئیبراهیم محمد ئەمین
ناسراو بە: سەڵاح دیلمانی
تەمەن: 01-07-1963
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دیلمانی باڵەکایەتی.
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن: 1976
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1977 لە هەرێمی (7) باڵەک.
ساڵی 1979 کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە لە کەرتی شەهید ئەحمەد مەولود.
ساڵی 1983 کراوە بە جێگری کەرت لە تیپی 78ی کارۆخ.
ساڵی 1985 کراوە بە فەرماندەی کەرتی (5) ی گەڵاڵە لە تیپی 78ی کارۆخ.
ساڵی 1988 کراوە بە جێگری فەرماندەی یەکەی کارۆخ مەفرەزە پارتیزانەکان ماوەیەک بە پارتیزانی ماوەتەوە.
ساڵی 1989 کراوە بە جێگری فەرماندەی تیپی 41ی #قەندیل#.
ساڵی 1991 کراوە بە فەرماندەی تیپی 41ی قەندیل.
ساڵی 1992 کراوەبە جێگری بەتالیۆنی قادر خەباتی.
ساڵی 1993 کراوە بە جێگری فەرماندەی فەوج لە سوپای یەکگرتوو.
ساڵی 1994 کراوە بە فەرماندەی پێشمەرگە دێرینەکان لە باڵەکایەتی.
ساڵی 1995 کراوە بە جێگری فەرماندەی لەشکری 11ی باڵەک.
ساڵی 1996 کراوە بە فەرماندەی لەشکری باڵەک.
ساڵی 1998 کراوە بە کارگێری مەڵبەندی 6ی #سۆران#.
ساڵی 2000 لەسەر بڕیاری #مام جلال# کراوە بە فەرماندەی فەرماندەیی باڵەک.
ساڵی 2004 کراوە بە فەرماندەی لیوای 118ی باڵەک.
باری خێزانی: خێزاندار.
ناوی منداڵەکان: موژدە، هێرش، شێرزاد، باجوان، مەجید، سەنگەر، سەرباز.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری سەدان چالاکی و نەبەردی و شەڕی شاخ و شار و ناو کۆڵانی کردووە تا ڕاپەرین و پاراستنی دەستکەوتەکانی حکومەت و دوا شەڕەکانی جەهل و تاریکی #داعش# بەشداری کردووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (4) جار بریندار بووە.
بەشداری دوو کۆنگرە و سێ پلینیۆمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی کردووە.
بەشداری خولی فەرماندەیی کردووە لە کۆلیژی قەڵاچوالان.
چوارەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی.
ماوەی یەک ساڵ زیندانی بووە لەگەڵ خانەوادەکەی لە زیندانەکانی بەعس لەسەر ئەوەی براکەی پێشمەرگەی سەرەتایی یەکێتی بووە.
رۆژ و مانگ و ساڵی شەهید بوون: #12-05-2015#
شوێنی شەهید بوون: گوندی عەتشانەی گەرمەسێر.
دواپلەی: لیوا بووە.[1]