پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,888
وێنە 106,294
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
چیرۆکێکی ئەفسانەیی لە پشت تابلۆی شیردەرەکەی باوکی _ سیمۆن و پیرۆ
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکێکی ئەفسانەیی لە پشت تابلۆی شیردەرەکەی باوکی _ سیمۆن و پیرۆ

چیرۆکێکی ئەفسانەیی لە پشت تابلۆی شیردەرەکەی باوکی _ سیمۆن و پیرۆ
چیرۆکێکی ئەفسانەیی لە پشت تابلۆی شیردەرەکەی باوکی _ سیمۆن و پیرۆ
#ڕۆزا حەمە ساڵح#

ئەفسانە ئەو چیرۆکەیە کە لە بەستێنێکی مێژووییدا دانراوە، بەڵام داگری توخمگەلی خەیاڵی و نامێژووییە، ئەفسانەکان ئەو چیرۆکە زۆر کۆنانەن کە بەڵگە بۆ سەلماندنیان نییە، دروست بوونی ئەفسانەکان لە گەڵ بیرکردنەوەکانی مرۆڤدا هاوسەنگ بووە، تەنانەت ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لە سەر کردەوەکانی ڕابردووی مرۆڤ هەبووە، بەرهەمی داهێنان و هونەر و جوانییان زیاد کردوە.
تابلۆی شیردەرەکەی باوکی؛ بە یەکێک لە تابلۆ سەرنج ڕاکێشەکان دادەنرێت کە لە زۆرینەی مۆزەخانەکانی جیهاندا و بە جۆرەها شێواز لە لایەن نیگارکێشەکانەوە تابلۆ کراوە، لە گەڵ جیاوازی کلتور و زمانەکانیشدا، بەڵام وەک هۆنەرێکی جیهانی دەبینرێت، زۆرن ئەو نیگارکێشانەی کە ئەم تابلۆیەیان کێشاوە، لە وانە (هانز سیباڵد بیهام) کە لە ساڵی 1544 کێشاویەتی، هەروەها نیگارکێشی بەلجیکی (ڕۆبنز) کە لە ساڵی 1630 کێشاویەتی و لە مۆزەخانەی (ڕایکس میوزەیەم) لە ئەمستردام دانراوە، چەندەها نیگارکێشی دیکەش لە وانە: (بارتۆم ئیستبان، ڤان بابۆرین، چارلز میلین، جان جانیس، دێرک ڤان بابیرن، جون زۆفانی...)، تازەترین تابلۆ تابلۆی (ماکس ساوکۆیە)؛ لە دایکبووی ساڵی 1969 شاری ئیرکوتسکی وڵاتی ڕوسیا.

کەواتە بابەتی ئەم تابلۆیە چییە؟ لە چ بەروارێکی مێژوویدا دایبنێن؟ ئایا هیچ کام لە پێوانەکانی جوانی لەم تابلۆیەدا لە ڕوانگەی فەلسەفەی هونەر و جوانناسی بەدیدەکرێت ؟ ئەم تابلۆیە بۆچی ئەم هەموو سەرنج و سەرکەوتنەی بە دەست هێنا؟ ئایا نیگارکێش توانیویەتی وێنایەکی ڕاستەقینە لەم تابلۆیەدا پێشان بدات؟
ئەم تابلۆیە باس لە چیرۆکێکی ئەفسانە و تراژیدیایەک دەکات، ڕاستییەک وەردەگێڕیت کە لە سەردەمی خۆیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبووە و شاری ڕۆما و جیهانیشی هەژاندووە، وێنای ژنێک لە هەڕەتی گەنجیدا بەرجەستە دەکات و تێیدا شیر بە باوکە بە ساڵاچووەکەی دەدات، گومانی تێدا نییە ئەم کورتە ناونیشانە (شیردەرەکەی باوکی) بە دوو شێواز خوێندنەوەی بۆ دەکرێت؛ کەسانێک بە کردارێکی بەدڕەوشت و سنور شکاندنی پەیوەندی نێوان باوک و کچ و تەجاوەزکردنی ئەخلاق دەیبینن...، کەسانێکی دیکەش کە زۆرینەن چەخت لەسەر ئەوە دەکەن، کە هێمایە بۆ نموونەی دڵسۆزی و وەفا و قوربانی و خۆشەویستی و پەیوەندییەکی بە هێز و جوانی نێوان باوک و کچە.

ئەم چیرۆکە بە چەندەها شێواز باسکراوە، لێرەدا هەوڵم داوە باسێک نزیک لە واقعەوە بۆ ئەو چیرۆکە دابڕێژم، چیرۆکەکەش پێمان دەڵێت: سیمۆن سەرکردەیەکی سەربازی ناو سوپای ڕۆمای سەردەمی ئیمراتۆرێتی (نیرۆن) بوو، لە جەنگێکدا لە بەرانبەر جێرمەنەکان شکست دەهێنێت، ئیدی خوداوەندەکانی دادپەروەری ئەو سەردەمەی ڕۆما سزای هەتا مردن بۆ سیمۆن دەردەکەن بە وەی نە ئاو، نە نانی پێبدرێت و بە برسیەتی و تینویەتی لە ژورێکی زیندانێکی تاکە کەسیدا بمێنێتەوە، هەتاوەکو ڕۆحی دەردەچێت، پاسەوانەکانی ژورەکە تەنها ڕێگە بە (پیرۆ)ی کچی دەدن، کە ڕۆژانە کاتژمێرێک بچێتە ژورەوە بۆ لای باوکی، بە بێ ئەوەی هیچ خواردن و خواردنەوەیەک لەگەڵ خۆی بباتە ژوروە، بە مەرجێک پێش چوونە ژوورەوە دەست لە سنگ و مەمکە گەورەکانی بدەن.
پیرۆ بە مەرجەکەیان ڕەزامەند دەبێت، بێدەنگی هەڵدەبژیرێت لە بەرانبەر جوڵە و گێچەڵ پێکردن و ڕەفتاری بەدڕەوشتی پاسەوانەکان، لە پێناو بینینی باوکیدا.

کاتێ پیرۆ ڕۆژانە دەچێتە ژورەوە، باوکی دەبینێ بە بەرچاوییەوە تەواو لاواز بووە و لە کەناری مەرگدایە، ئیدی بڕیار دەدات کە شیری خۆی پێبدات، ڕۆژانە لە کاتی سەردانی کردنەکەیدا باوکی تێر شیر دەکات.
ڕۆژ و مانگ تێدە پە ڕێ و هەموو ڕۆژێک خوداوەندەکانی دادپەروەری و پاسەوانەکان لە چاوەڕوانی ئەوەدا دەبن کە لە خەو هەستن و لاشەیەکی مردوو ببینن، بەڵام دە بینن سیمۆن نە ک هە ڕ نە مردووە ، بەڵکو بە جە ستە یە کی بەهێزە وە ماوە تە وە .
لێرە شدا درێژەی چیرۆکەکە بە دوو جۆر دە گێرنەوە، یە کە میان؛ ئیدی لە ناو خەڵکی و هەموو زیندانەکەدا دەنگۆی ئە وە بڵاودەکرێتەوە کە سیمۆن قەشەیە و هەموو شەوێک فریشتەکان لە ئاسمانەوە خواردنی بۆ دە هێنن، بەم شێوەیە خوداوەندەکانی دادپەروەری لێی خۆش دە بن و ئازادی دە کە ن...،
دووە میان؛ پیرۆ بەردەوام بووە لە شیردان بە باوکی هەتاوە کو ڕۆژێک یەکێک لە پاسەوانەکان دە یبینن و ئاشکرا دە بێت، لەو کاتەدا خوداوەندەکانی دادپەروەری بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادکردن بۆ سیمۆنی بەساڵاچوو دەردەکەن، وەک پاداشتێک بۆ بوێری ومەزنی پیرۆ و ئەو ئاستە زۆرەی لە خۆشەویستی بۆ باوکی، کە لە پێناویدا خۆی کردوە بە قوربانی.

مێژوونوسان کات و زە مە نی ڕوداوە کە دە گێڕنە وە بۆ سە دە کانی نۆ و دە ی پێش زاین، بە پێی ئەوەی لەو زەمەنەدا گەشەکردنی گەورە لە بیری ئەفسانەیی دەبینن.
تێبینی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ئەفسانەیە هەتاوەکو ئەمڕۆ هێشتا زیندوە و یاوەریمان دەکات، بەوەی نیگارکێشان هەتا سەدەی ڕابردووش بە تابلۆکانیان گوزارشتیان لێکردووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بیری ئەفسانەیی هێشتا لە بیرکردنەوەدا شاراوەیە و بوژانەوەی فەلسەفەی هونەر و جوانییە و لە کات و شوێندا بەردەوامی لە گەڵماندا هەیە. وەک چۆن لە سەردەمی کۆندا (ئەفلاتون) جوانی وەک دەرکەوتەی حەقیقەت دەبینێت، و لە سەردەمی نوێشدا (هیدگێر) بە جۆرێکی دیکە دەیبینێت بە وەی هونەر حەقیقەتی بوونی مرۆڤ دەردەخات ئەم دوو تێڕوانینەش جوڵەی هونەری و جوانناسی تابلۆکە بەرجەستە دەکات، هەرچەندە سەرەتا ڕوانێن لە تابلۆکە بە شێوەیەکی نائەخلاقی دەردەکەوێت، بەڵام بەخێرایی وێنایەکی جوانی ڕەوشت و بەها مەزنەکان دێنە بەر دیدە …
سەرکەوتنی ئەم کارە هونەریەی و ئەو پەیامە شاراوەیەی کە هەڵی دەگرێت، ئەو سێ گۆڕانکاریە گەوەریە کە تێیدا بە دیدەکرێت، کە دەبێت لە هەر کارێکی هونەریدا بهێنرێتە دی تا ئاستی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، یەکەمیان گواستنەوەی وێنای پاڵەوانێکە کەکچەکەیە و ئەو قوربانیە گەورەی کە داویەتی، بە قبوڵکردنی ئەو گێچەڵە سیکسییەی کە پێیکراوە و دەرخستنی سنگ و مەمکی لە پێناو ڕزگارکردنی باوکی، دووەم گواستنەوەش بەرهەڵستی و پاڵنەرە کە لەیەک کاتدا وای لە کچەکە کردووە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، ئەویش خوداوەندەکانی دادپەروەریە کە فەرمانی زیندانیکردنی هەتا مردن بۆ باوکە بە ساڵاچووەکەی دەردەکەن، لە گواستنەوەی سێهەمدا ئەنجامی کۆتایی دەبینین، کە ئازاد کردنی سیمۆنی بەساڵاچووە، بە هۆی بەرز نرخاندنی هەڵوێستی بەرز و ئەو قوربانی دانەی پیرۆی کچی.[1]
ئەم بابەتە 1,696 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 28-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 28-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,696 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.113 KB 28-01-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سواکردنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
کورتەباس
پێ پەتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,888
وێنە 106,294
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سواکردنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
کورتەباس
پێ پەتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.094 چرکە!