دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بسم الله الرحمن الرحیم
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزنمان محەمەدولمستەفا (درودو سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ئه و بۆنە پیرۆزە ببێتە هاندەرێکی تر بۆ چەسپاندنی هەموو واتا ڕوحییە بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە دادوەری و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یەکتری خۆشویستن و ڕێز لە یەکتری گرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە کە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێکدانی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەکەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بکاتەوە و کۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیرکاری بێت و وڵاتەکەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11ی ڕەبیعولئەوەل 1437ی کۆچی
22ی کانوونی یەکەمی 2015ی زاینیی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!