لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە #ماردین#، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێک و پێکدا و کردەوەی تیرۆریستانە و تۆقێنەرانەیان بەرامبەر بە هاووڵاتییان ئەنجامدا. بەگوێرەی زانیارییەکان، حەمید کورگا، سەلما ئیشک، ئومێد دامار، ئەرداڵ چام، حەلیم توتماز و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی #هەدەپە# بەدرخان شەران، لەو هەڵکوتانەدا دەستگیرکراون.[1]