ناونیشان: زاراوەی ئەفروئۆراسیا
ئامادەکردنی #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
زاراوەی ئەفروئاسیا یان ئەفروئۆراسیا یان یۆرئەفروئاسیا هەمووی زاراوەن بۆ وەسف کردنی ئۆراسیا و ئەفریقیا (ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا) وەکو یەک کیشوەری تەواو، و ڕووبەری ئەفروئاسیا نزیکەی 84 مليۆن کم²، هەروها ژمارەی دانیشتوانی 5.7 مليار کەسە، وات نزیکەی لە 85% دانیشتوانی جیهان.
کیشوەرە ی ئەفروئاسیا لە لای نۆکەندی سوێس دابەش دەبێت بۆ ئۆراسیا و ئەفریقیا، و لە پێشدا تەنها دابەش بەسەر ئاسیا و ئەوروپا بوو.
کیشوەری ئەفروئۆراسیا جگە لە دورگەکانی بەریتانیا و ژاپۆن و مالاگاشی و ئەرخەبێلی مەلایۆ بە دورگەی جیهان دادەنرێت، و زاراوەی ئەفروئۆراسیا لە لایەن سێر هالڤۆردجۆن مەکیندر داهێنا لە کاتی ڕوونکردنەوەی بابەتێک بە ناوی (تەوەری جوگرافیا بۆ مێژوو).
لە زمانە سەرەکییەکانی ناوچەی ئەفروئۆراسیا
عەرەبی و ڕوسی و ماندەری و هیندی و ئەندەنوسی و فەڕەنسی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی و ژاپۆنی و مالیزی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و فەڕەنسی و ئینگلیزی و ئەرمەنی.
ئەفروئۆراسیا زاراوەیەک لە جیهانی کۆندا بەکاردێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەفریقیا و ئاسیا و ئەوروپا و ئەو دورگانەی دەوریان داون وەکو بارستاییەکی جیا.
زاراوەی ئەفروئۆراسیا لە کیشوەری ئاسیا لە (باکووری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و باشووری ئاسیا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژئاوای ئاسیا)پێک دێت.
🔹زاراوەی ئەفروئۆراسیا لە کیشوەری ئەوروپا لە (باکووری ئەوروپا و ئەوروپای ناوەڕاست و ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای ڕۆژئاوای و ئەوروپا باشوور)پێک دێت.
زاراوەی ئەفروئۆراسیا لە کیشوەری ئەفریقیا لە (باکووری ئەفریقیا و باشووری بیابان و ڕۆژئاوای ئەفریقیا و ناوەڕاستی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و ئەفریقیای باشوور) پێک دێت.
ئەفروئۆراسیا کیشوەرێکی زۆر گەورەیە کە لە ئەنجامی بەرلێککەوتن لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا دروست بوو پێش 600 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، و لە ئەنجامی بەرلێککەوتن لە نێوان بەشی باشووری ئیسپانیا و بارستایی ئەفریقیا دەریای ناوەڕاست لە زەریای ئەتڵەسی جیابووەوە، و زاناکان پێشینی ئەوە دەکەن کە ئەفریقیا و ئەوروپا بەریەک دەکەون لەماوەی 50 ملیۆن ساڵی داهاتوو، کە دەبێتە هۆی داخستنی دەریای ناوەڕاست و دروست کردنی زنجیرە چیایەک نوێ سەرەڕای زنجیرە چیای ئەلب.
شارە گەورەکانی ئەفروئۆراسیا.
شاری تۆکیۆ گەورەترین شارەکانی کیشوەری ئەفروئۆراسیایە، هەروەها خاوەنی چەندین شاری جیهانیە وەک شاری ئەستەنبول و پەکین و مۆسکۆ و سیئۆل و بۆمبای و قاهیرە و چاکارتا و مانیلا و کلکتا و لەندەن و سانت بۆترسبۆرگ و پاریس و بەغداد و شانگهای و کراچی و بەرلین و کێف و ڕۆما و دەکا و شانگهای و جەزائیری پایتەخت و دارولبیزا.[1]