ناونیشان زاراوەی ئۆراسیا
ئامادەکردنی #حوسێن عەبدولکوریم ڕۆستەم#
زاراوەی ئۆراسیا ناوێکە بۆ ناساندنی کیشوەری ئۆراسیا یان هەر هاوڵاتێک لە ئۆراسیادا بژێت، یان بۆ وەسف کردنی هەر کەسێک کە بە ڕەسەن ئاسیایی یان ئەوروپی بێت.
ئۆراسیا بریتیە لە بارستایەکی زەوی، دەکەوێتە باکووری گۆی زەوی، ڕووبەرەکەی 54,000,000 کم² و لە کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا پێک دێت. ئۆراسیا پێش 350 ملیۆن ساڵ دروست بووە لە دوای یەکگرتنی کیشوەرەکانی سیبیریا و کازاخستانیا و بەڵطیقیا.
مرۆڤ بۆ یەکەم جار لە نێوان 60، 000 و 125، 000 ساڵ لە ئۆراسیاداجێگیر بوو،
زۆرجار ئۆراسیا دورگە سەرکییەکان وەکو بەریتانیا و ئایسلەندا و ئێرلەندا و سریلانکا و ژاپۆن و ڤلیپین و وزۆربەی ئەندەنوسیا دەگرێتەوە هەرچەندە نەبەسراونەتەوە بە زەوی ئۆراسیا
ئۆراسیا زاراوەیەکە لە هەردوو وشەی ئەوروپا و ئاسیا پێکدێت و ئاماژەیە بۆ بەرەێکی نیودەوڵەتی کە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا دەگرێتەوە، و هەندێک لە جوگرافی ناسەکان ئۆراسیا بە یەک کیشورە دادەنێن وەکو هەردوو ئەمریکا و ئەفریقیا، چونکە، زەریا یان دەریایەکی گەورە نییە ئەوروپا و ئاسیا لەیەک جیابکاتەوە.
سنووری ئۆراسیا لە ئەو پەڕی ڕۆژئاواوە بریتییە لە دورگەکانی ئێرلەندە و زەریای ئەتڵەسی و دەریای ناوەڕاست و لە ڕۆژهەڵاتەوە گەروی بێرنگ وهەندێک دورگە وەک دورگەی کەمشتکا و سەخالین و زەریای هێمن و لە باکوورەوە دورگەکانی فرانس جۆزیف و زەریای بەستەڵەکی باکوور و لە باشوورەوە دورگەکانی تەیموور و زەریای هیندی بە هەردوو قۆڵەکەی لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی.
ژمارەی وڵاتانی ئۆراسیا
92 وڵاتی سەربەخۆ لە ئۆراسیادا هەیە بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2012، کە هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەگرێتەوە کە ژمارەین 48 وڵات بوو و 44 وڵات لە کیشوەری ئاسیادا، واتا نزیکەی نێوەی وڵاتە سەربەخۆکانی جیهان دەکەونە ئۆراسیا.
ئۆراسیا نيشتمانی لە 75٪ دانیشتوانی جیهانە، ژمارەی دانیشتوانی ئۆراسیا لە ساڵی 2012 نزیکەی 5 ملیار کەس بوو واتا نزیکەی لە 71% دانیشتوانی جیهان لە ئۆرسیادایە، و نزیکەی 4.2 ملیار کەس لە کیشوەری ئاسیایە. و نزیکە 740 ملیۆن کەس لە کیشوەری ئەوروپادا و چڕی دانیشتوانی 90 کەسە لە کم2، و زیاتر لە (60٪) دانیشتوانی ئۆراسیا لە شارە گەورەکان دەژین.
$پایتەختەکانی ئۆراسیا$
ژمارەێک پایتەختی زۆر بەهێز لە سنووری ئۆراسیادا هەیە و لەم پایتەختانە.
$پەکین$ پایتەختی چین و چین گەورەترین وڵاتە لە جیهان لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان.
$مۆسکۆ$ پایتەختی ڕوسیایە ویەکێکە لە پایتەختە گەورەکانی جیهانە.
$برۆکسل$ پایتەختی یەکێتی ئەوروپایە وئەمەش بەرەێکی گەورەیە لە 27 وڵات پێک دێت خاوەنی دەسەڵات و هێزن لە هەموو ئۆرسیا.
لە شارە گەورەکانی ئۆرسیا وەکو ئەستەنبوڵ و تۆکیۆ و سیئۆل و بۆمبای و جاکارتە و مانیلا و لەندەن و پاریس، و کراتچی و بەرلین و کێف و ڕۆما.
ئۆراسیا بەبۆچوونی (Zbigniew Brzezinski) زانا و شارەزا لە بواری ڕامیاریدا، یەکێکە لە گرنگترین چەمکە جیۆسیاسیەکانە لەسەر گۆی زەوی، چونکە نزیکەی لە 75% دانیشتوانی گۆی زەوی لە ئۆراسیادا دەژێن، و خاوەنی سێ یەکی سەرچاوەکانی وزەیە لە جیهاندا، و سێ لە بەهێزترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ئابووریەوە لە ئۆراسیادان.
گرنکترین زمانەکانی ناوچەکە وەکو زمانی ماندری و عەرەبی و فارسی و تورکی و ڕوسی و هیندی و ژاپۆنی و مالیزی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و فەڕەنسی و ئینگلیزی و ئەرمەنی، و ئۆراسیا نيشتمانی سێ ئاینە گەورەکەی جیهانە، وەکو ئاینی ئیسلام و مەسیحیەت و جوولەکە.
ئۆراسیا شوێنی لەدیکوونی چەندین شارستانییەتی کۆن بووە وەکو شارستانییەتی وڵاتی نێوان دوو ڕوبار و سند و چین.
ڕوبەرێکی فراوانی ئۆراسیا چۆڵە وەکو ناوچەکانی (سيبيريا و ئەوپەڕی باکوور و هیمالایا و تپت و ناوچەکانی ناوەوەی نیمچە دورگەی عەرەب، و چڕی دانیشتوانی 1 کەسە لە کم2. بە پێجەوانەی ناوچەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا و کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و دورگەی بەریتانیا چڕی دانیشتوان بەرزە، بۆ نموونە چڕی دانیشتوان لە سنگافورە دەگاتە 4000 کەس. / کم 2.[1]