ناونیشان: زاراوەی هیندو چینی
ئامادەکردنی #حوسین عەبدولکەریم ڕۆستەم#
زاراوەی هیندو چینی یان نیمچە دورگەی هیندی.
ناوچەیەکی جیۆسیاسیە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نێوان ڕۆژهەڵاتی هیند و باشووری چین، لە شەش وڵاتی سەربەخۆ پێکدێت (کەمبۆدیا و لاوس و تایلەند و ڤیتنام و مالیزیا و میانمار)، و بە فەرمی پێی دەوترێت نیمچە دورگەی هیندو چینی و لە 46% ڕوبەری باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا پێک دێنێت.
فەڕەنسییەکان بۆ جاری یەکەم زاراوەی هیندو چینیان بەکارهێنا لە کاتی داگیرکردنی ڤیتنام و لاوس و کەمبۆدیا و ناوچەکەیان ناونا هیندو چینی.
جوگرافی ناسی دانیمارکی کۆنراد ماڵت برۆن پێناسەی ناوچەی هیندو چینی کرد، کە دەڵێت (بریتییە له ئەنجامی دابەشبکردنی هێزە ڕۆژئاواییەکان بۆ چین و دەستپێکردنی هەڵمەتی داگیرکردنی فەڕەنسی بۆ ناوچەکە).
هەرێمی هیندو چینی ئەڵقەیەکە، کە ڕۆژهەڵات و باشووری ئاسیا بەیەکەوە دەبەستێت، و ناوچەیەک دەگرێتەوە دەکەوێتە نێوان هیند و چین بۆیە بەڕێگایەکی وشکانی سەرەکی بۆ هەموو ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دادەنرێت.
زاراوەی هیندو چینی بەناوچەی نێوان ڕۆژهەڵاتی هیند و باشووری چین دەوترێت، بەهۆی تێکەڵبوونی کلتور و ڕۆشنبیری چین و هیندستان و ئاوێتە بوونیان، هەروها بەهۆی ئەوەی ناوچەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی فەڕەنسا لە 1858 تاوەکو ساڵی 1893، ولە ساڵی 1940 ناوچەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی ژاپۆن.
جوگرافیای ناوچەی هیندو چینی
ناوچەی هیندو چینی دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە نێوان ڕۆژهەڵاتی هیند و باشووری چین و ڕووبەری ناوچەکە 2.065 مليۆن کیلۆمەتری دووجایە، لە 46% ڕووبەری ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پێکدێنێت، و ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە 257 ملیۆن کەسە بەسەر وڵاتانی ناوچەکە دابەش بووە، و لە زمانە سەرەکییەکانی ناوچەکە وەک زمانی چینی تپتی، وئاینی سەرەکی ناوچەکە، ئاینی بوزیە.
ناوچەی هیندو چینی هاوسنوورە لەگەڵ کەنداوی بەنگاڵ و گەروی مەلەگا و دەریا ئەندامان، و سنووری لە ڕۆژهەڵاتەوە لە دەریا چینی باشوور پێک دێت، و زنجیرە چیا و بانەکان لە ناوچەی هیندو چینی لە باکوورەوە بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە، و دەشتە نزمەکان لە ناوچە باشوورییەکان هەیە، و درێژبوونەوەی کەناراوەکان بۆ 1.17 ملیۆن کیلۆمەتری دووجایە، هەروەها کۆمەڵێک بەندەری بەناوبانگی تێدایە.
ناوچەکە لە ساڵی 1887 دروست بوو بەڵام هەر لە ژێر دەسەڵاتی فەڕەنسا مایەوە تاکو ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدی ڕابردوو، بەڵام ناوچەکە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هات پاش کۆتای هاتنی جەنگی جیهانی دووەم، پاش دۆڕانی سووپای فەڕەنسا لە ساڵی 1954 و کۆتای هاتنی دەسەڵاتی ژاپۆن لە ناوچەکە، و وڵاتانی ناوچەکە هەموویان سەربەخۆیان بەدەست هێنا.
وڵاتانی ناوچەی هیندو چینی.
1- ڤیتنام.
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نیمچە دورگەی هیندو چینی، هاوسنوورە لەگەڵ چین و دەریای چینی باشوور و کەنداوی تایلەند و کەمبۆدیا و لاوس، و ڕوبەری وڵات 329، 560 کم2، و ژمارەی دانیشتوان 83، 535، 600 کەس، و پایتەختی وڵات هانوی.
2- کەمبۆدیا.
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نیمچە دورگەی هیندو چینی، هاوسنوورە لەگەڵ تایلەند و کەنداوی تایلەند و لاوس و ڤیتنام، ڕوبەری وڵات 181، 040 کم2، و ژمارەی دانیشتوان 13، 6071، 00 کەس، و پایتەختی وڵات فەنوم بە.
3- لاوس.
دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نیمچە دورگەی هیندو چینی، و هاوسنوورە لەگەڵ چین و بۆرما و تایلەند و کەمبۆدیا و ڤیتنام، ڕوبەری وڵات 236، 800 کم2، و ژمارەی دانیشتوان 6، 217، 00 کەس، و پایتەختی وڵات ڤێنتیان.
4-تایلەند.
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نیمچە دورگەی هیندو چینی، و هاوسنوورە لەگەڵ کەمبۆدیا و لاوس و مالیزیاو کەنداوی تایلەند و میانمار و دەریای ئەندامان، ڕوبەری وڵات 514، 000 کم2، و ژمارەی دانیشتوان 65، 444، 400 کەس، و پایتەختی وڵات بانکۆک.
5-ماليزيا.
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، و دابەش دەبێت بەسەر دوو ناوچەی جیا، سنووری ناوچەی ڕۆژئاوا لە باکوورەوە بریتییە لە تایلەند و لە باشوورەوە سنگافورە و گەروی مەلەقا لە ڕۆژئاواوە و دەریای چینی باشوور لە ڕۆژهەڵاتەوە، بەڵام سنووری بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵات بریتییە لە ئەندەنوسیا لە باشوورەوە و دەریای چینی باشوور لە ڕۆژئاوا و باکوورەوە و دەریای سۆلۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، ڕوبەری وڵات 329، 750 کم2، و ژمارەی دانیشتوان 23، 953، 100 کەس، و پایتەختی وڵات کوالالامبور.
6-میانمار.
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نیمچە دورگەی هیندو چینی، بەدرێژایی زەریای هیندی و کەنداوی بەنگال و هاوسنوورە لەگەڵ هیند و چین و بەنگلادش تایلەند و لاوس، ڕوبەری وڵات 678، 500 کم2، و ژمارەی دانیشتوان 42، 909، 500 کەس، و پایتەختی وڵات ڕانگۆن.[1]