ناونیشان: زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
پێناسە.
زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوچەیەکی جوگرافییە دەکەوێتە دەوروبەری ڕۆژهەڵات و باشووری دەریای ناوەڕاست و بەرەو کەنداوی عەرەبی درێژ دەبێتەوە، و ئەم زاراوەیە بۆ وڵات و شارستانییەکانی ئەم ناوچەیە بەکاردێت.
زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و میسر و تورکیا دەگرێتەوە و دەکەوێتە کەناری دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی و ڕۆژهەڵات و باشووری دەریای ناوەڕاست و دەریای عەرەب.
بەکارهێنانی زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ پەنچاکانی سەدەی نۆزدە کە لە نووسێنگەی هیندی بەریتانی بەکار هات، بەڵام بەکارهێنانی زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی فراوان دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن شارەزای ستراتێژی له هێزی دەریاوانی ئەمریکا (ئەلفرید تایر ماهان) لە ساڵی فی 1902، بۆ جیاکردنەوەی ئەو ناوچییە کە دەکەوێتە نێوان نیمچە دورگەی عەرەب و هیندستان.
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافییەکان پێی دەوترا جیهان کۆن، که لانکەی شارستانییە مرۆڤایەتییەکان و هەموو ئاینە ئاسمانییەکانە.
زمانە سەرەکییەکانی ناوچەکە.
عەرەبی و تورکی و فارسی و کوردی و عیبری و ئینگلیز و فەڕەنسی و ئازەربایجانی و یۆنانی.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی لەدایک بوونی شارستانیەتی میسری کۆن و شارستانیەتی وڵاتی نێوان دوو ڕوبار و شارستانیەتی وڵاتی کەنعان، و شوێنی لەداێکی بوونی ئاینی ئێسلام و گاور و جوولەکەیە.
شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەستەنبول، قاهیرە، تەهران، بەغداد، دیمەشق، ڕیاز، ئەنقەرە، بەیروت.
ئایین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە ئایینی ئیسلامی پەیڕەو دەکەن، پاشان ئاینی مەسیحی و کەمێنەیەک کە ئاینی جوولەکە پەیڕەو دەکەن
ڕوبەر و دانیشتوانی وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕوبەری ناوچەکە 7,208,000 کم² و ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 400 ملیۆن کەسە.
$گرنگی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.$
1- گرنگی ئابووری، وەک بوونی نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر، کە ڕێژەی یەدەگی نەوتی ناچەکە لە 66 % یەدەگی نەوتی جیهان پێک دێنێت، و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆتای سەدەی بیست خاوەنی سێیەکی بەرهەمی نەوتی جیهان بوو.
2- ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگی ستراتێژی هەیە لە نێوان ناوچەکانی دەوروبەری، چونکە پردێکە وڵاتان و کیشوەرەکانی جیهان بەیەکەوە دەبەستێت.
$ڕیزبەندی وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی ژمارەی دانیشتوان لە گەورەوە بۆ بچووک.$
میسر، ژمارەی دانیشتوان 99٬875٬000 کەس.
ئێران، ژمارەی دانیشتوان 82٬914٬000 کەس.
تورکیا، ژمارەی دانیشتوان 77,695,904 کەس.
عێراق، ژمارەی دانیشتوان 36,575,000 کەس.
سعودیە، ژمارەی دانیشتوان 31,52,418کەس.
یەمەن، ژمارەی دانیشتوان 24,527,000 کەس.
سوریا، ژمارەی دانیشتوان 21,377,000کەس.
ئێمارات، ژمارەی دانیشتوان 10,26,070کەس.
ئوردن، ژمارەی دانیشتوان 9,388,000 کەس.
فەلەستین، ژمارەی دانیشتوان 4,550,368 کەس.
لوبنان، ژمارەی دانیشتوان 4,965,846 کەس.
عومان، ژمارەی دانیشتوان 4٬554٬800 کەس.
کوێت، ژمارەی دانیشتوان 4,183,658کەس.
قەتەر، ژمارەی دانیشتوان 2,412,483کەس.
بەحرین، ژمارەی دانیشتوان 1,234,571کەس.
[1]