دیاردەی ئێل نینۆ چییە؟
ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
پێناسە:
دیاردەی ئێل نینۆ، دیاردەیەکی ئاووهەوا و سروستییە کە بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ڕووی باکووری زەریای هێمن، و دەبێتە هۆی ڕوودانی گۆڕانکاری لە ئاووهەوای گۆی زەوی وکو ووشکایی و لافاو و لەناوبردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان.
دیاردەی ئێل نینۆ بریتییە لە گواستنەوەی قەبارەیەکی گەورەی ئاوی گەرم لە زەریای هێمنی کەمەرەیی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا.
دیاردەی ئێل نینۆ لە کوێ ڕوودەدات؟
دیاردەی ئێل نینۆ لە ناوچەی هێڵی کەمەرەیی لە ئاوی زەریای هێمن ڕوودەدات، لە نێوان کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور.
ناوی دیاردەی ئێل نینۆ؟
راوکەرەکانی ماسی لە پیرۆ ئەم ناوەیانە بۆ دیاردەکە دانا کە لە زمانی ئیسپانی مانای منداڵە و لە کیشوەری ئاسیا پێی دەوترێت منداڵی ئاووهەوای لاسار.
ماوەی ڕوودانی ئێل نینۆ؟
دیاردەی ئێل نینۆ چەند ساڵ جارێک ڕوودەدات، نزیکەی 3 بۆ 7 ساڵ یەک جار ڕوودەدات، و بۆ ماوەی 9 مانک بۆ 2 ساڵ بەردەوام دەبێت.
دیاردەی ئێل نینۆ چەند جار ڕوویداوە تا ئێستا؟
دیاردەی ئێل نینۆ تا ئێستا سێ جا ڕوویداوە، ساڵانی 1997، 2009، 2015.
هۆکاری ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ؟
1- گەرمبوون، بوونی تەوژمی گەرم کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا دجوڵێت و دەگاتە کەنارەکانی ئەمریکای باشوور، و دەبێتە هۆی ڕوودانی گۆڕانی گەورە لە پلەکانی گەرمی ئاودا.
2- زۆری بەفر بارین لە وەرزی زستاندا لە کیشوەری ئاسیادا کە دەبێته هۆی ڕوودانی گۆڕان لە پلەکەکانی گەرمی لە ماوەی توانەوەی بەفر لە وەرزی هاویندا، کە دەبێته هۆی تێکچوونی جووڵەی تەوژمی ئاو لە زەریای هێمندا.
شوێنەوار و ئەنجامەکانی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ؟
1- بڵاوبوونەوەی ووشکایی و پاشەکشەی کشتوکاڵ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای زەریای هێمن و هەندێک جار گاریگەری دەگاتە سەر باشووری ئەفریقیا و هیندستان و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و دورگەکانی زەریای هێمن.
2-وێرانکردنی پیشەی ڕاو و لە ناوچوونی بەشێکی زۆریدا.
3- ڕوودنی لافاو لە ناوچە وشکەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور.
4- ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە ڕێژەی0,1 پلە، کە ئەمەیش یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی دیاردەی قەتیس بوونی گەرما.
5- یارمەتیدەرە بۆ ڕوودانی گەردەلوولی کەمەرەیی لە ڕۆژهەڵاتی زەیای هێمن.
ئەنجامەکانی دیاردەی ئێل نینۆ؟
1- پەڕگری گەرمی. جیاوازی لە پلەکانی گەرمی لە نێوان بەرزبوونەوەی لە هەندێک ناوچەدا وەکو کیشوەری ئەوروپا، ونزمبوونەوەی لە ناوچەی دیکەدا وەکو لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
2-ڕوودانی لافاو لە هەندێک شاردا و ووشکایی لە هەندێک ناوچەی دیکەدا.
3-بارانی زۆر لە پیرۆ و هەندێک ناوچەدا لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
4- گەردەلوول، لە کاتی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ ئەگەری ڕوودانی گەردەلوول زیاد دەکات و زۆربەی لە زەریای هێمن ڕوودەدات.
ئایا دەتوانرێت پێشبینی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ بکرێت؟
دیاردەی ئێل نینۆ یەکێکە لەو دیاردە سروشتیانە کە زاناکانی تووشی سەرسوڕمان کردوە.چونکە دیاردەیەکە نا توانرێت پێشەکی، پێشبینی ڕوودانی بکرێت.[1]