ناونیشان: دەریای ڕەش.
ئامادەکردنی: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
هۆکاری ناونان:
بۆچوونی یەکەم:
لە کۆندا ناوی دەریای ڕەش لای عەرەب وگریکەکان دەریای بەنتس بوو، ناونانی ئێستای دەریای ڕەش بەهۆی ڕەنگی ئاوەکەی نییە، بەڵکو بەهۆی سەختی کەشتیوانی لە دەریای ڕەش بەهۆی سەختی سروشتی دەریای ڕەش و بای بەهێزی ناوچەکە.
بۆچوونی دووەم:
دەریای ڕەش ناونراوە بەم ناوە، بەهۆی زۆری هەور وتەمومژ کە ناوچەی دەریای ڕەش دەورە داوە و ڕەنگی ناوچەی دەریای ڕەش گۆریوە بۆ ڕەنگێکی ڕەش تۆخ.
شوێنی جوگرافیا.
دەریای ڕەش دەکەوێتە نێوان ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئاسیای بچووک، و گەروی دەردەنیل و بۆسفۆر و دەریای مەڕمەڕە دەریای ڕەش و دەریای ناوەڕاست بەیەکەوە دەبەستن، و گەرووی کێرتش دەریای ڕەش و دەریای ئازۆف بەیەکەوە دەبەستێت، سنوری دەریای ڕەش بریتییە لە ڕوسیا لە باکوورەوە و ڕۆمانیا و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە و تورکیا لە باشوورەوە.
ڕووبەر دەریای ڕەش.
ڕووبەر دەریای ڕەش 436,400 کم² (جگە لە دەریای ئازۆڤ)، قوڵترین شوێنی 2,212 م، ³
و تەسکترین شوێنی دەکەوێتە نێوان سەری سارتیش لە نیمچە دورگەی قڕم لە باکوورەوە و سەری سارتیش لە باشوورەوە نزیکەی 263 کم.
ئاووی دەریای ڕەش سوێرە یان سازگارە؟
سوێری ئاووی دەریای ڕەش جێگیر نییە، چونکە ئاوی ڕووی دەریای ڕەش بەرەو سازگارە ئەمەیش بەهۆی ئەو ئاوە سازگارە زۆرە کە دەڕژێتە ناو دەریای ڕەش لە ڕوبارە جیاوازەکان وەک ڕوباری دانوب و ڕوباری دەنێبر و ڕوباری دۆن.
بەندەرەکانی دەریای ڕەش.
لە بەناوبانگترین بەندەرەکانی دەریای ڕەش وەک بەندەری (سباستۆنبۆل) و بەندەری (باتۆم) لە باشوورەوە و بەندەری(ڤارانا) لە ڕۆژئاواوە.
مەترسیەکانی دەریای ڕەش.
کەشتیوانی لە دەریای ڕەش سەختە بە هۆی
هەڵکردنی گەردەلوولی بەهێز لە ناکاوە.
گرنگترین ئەو ڕوبارانە کە دەڕژێتە ناو دەریای ڕەش.
لەو ڕوبارانە کە دەڕژێتە ناو دەریای ڕەش وەکو ڕوباری دانوب لە باکووری ڕۆژئاواوە و ڕوباری دەنێستر و دەنێبر لە باکوورەوە و ڕوباری گۆبان لە ڕۆژهەڵاتەوە و ڕوباری سقاریا لە باشوورەوە.
ئەو وڵاتانە کە دەکەونە کەناری دەریای ڕەش لە ئۆکرانیا و ڕوسيا و جۆرجیا و تورکيا و بولگاریا و ڕۆمانیا پێک دێت.
گرنگترین ئەو شارانە کە دەکەونە کەناری دەریای ڕەش:
وەکو شاری ئۆدیسا و یاڵتا و سیفاستۆپۆڵ
و کێرتیش و نۆڤۆرۆسیسک و سۆخۆمي و سۆ تشي و باتۆمي و ترابزۆن و سامسۆن ئەستەنبۆل و بۆرگاس و ڤارانا و کۆنستانتا.
دەریای ڕەش دەورە دراوە بە زنجیرە چیاکانی قەوقاز لە باشوورەوە و زنجیرە چیاکانی دەریای ڕەش و بەرزاییەکانی ئەسترنجە لە باشووری ڕۆژئاوا و چیاکانی بەلقان لە ڕۆژئاواوە، وتاکە ڕێگای دەریای ڕەش بۆ ڕوبەرە ئاوییەکان گەروی بۆسفۆرە.[1]