ناونیشان: نیمچە دورگەی ئەسکندناڤیا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
زاراوەیەکە بەکۆمەڵە وڵاتێک دەوترێت، کە کۆمەڵێک بنەمای هاوبەشیان هەیە. هەروها پێشیان دەوترێت وڵاتانی باکور، چونکە دەکەونە باکوری ئەوروپا.
شوێنی جوگرافیای ئەسکندناڤیا
نیمچە دوورگەیەکە دەکەوێتە باکووری ئەوروپا، ئەسکندناڤیا ناویەکە بەنیمچە دورگەی نەرویج دەوترێت بەڵام ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە گەلی ئەسکندناڤیا تێدا دەژێن وەک دانمارک و نەرویج و سوید و فنلەندا و ئایسلەندە و دوورگەکانی فارۆ، ئەمەیش بەهۆی لێکچوونی شارستانیەت و مێژووی ئەم وڵاتانە و پیوەندی کلتووریی کە ئەم وڵاتانە بەیەکەوە دەبەستێت.
وڵاتانی ئەسکندناڤیا ناونراون بەم ناوە بە هۆی لێکچوونی شارستانیەت و مێژووی ئەم وڵاتانە و پێوەندی کلتووریی کە ئەم وڵاتانە بەیەکەوە دەبەستێت. وئەم زاراوە بەو وڵاتانە دەوترێت کە بەزمانی نۆردی کۆن دەدوێن.
ئەسکندناڤیا لە سێ وڵاتی سەرەکی پێک دێت دانمارک و نەرویج و سوید لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەدا وەک فنلەندا و ئایسلەندە و دوورگەکانی فارۆ.
سنووری ناوچەی ئەسکندناڤیا:
نیمچە دورگەیەکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا، سنوری ئەسکندناڤیا لە باکوورەوە زەریای بەستەڵەکی باکوورە و لە ڕۆژئاواوە دەریای نەرویج و لە باشووری ڕۆژئاواوە دەریای باکوورە و لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕوسیا و دەریای بەڵتیە ولە باشوورەوە دەریای بەڵتی و ئەڵمانیایە.
روبەرەکەی نزیکەی 3.5 ملیۆن کم²، و گرینلاند نزیکە لە 60% ئەم ڕوبەرە داگیر کردووە، وڵاتانی ئەسکندناڤیا لە هەموو وڵاتانی جیهاندا زیاتر دیموگراتین و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە 000 25.000. ملیۆن کەس.
ئاووهەوای ئەسکندناڤیا ساردە لەزۆربەی ڕۆژانی ساڵ، چونکە وەرزی زستان درێژە و ورزی هاوین کورت دەبێت، چونکە نزیکە لە چەمسەری باکوور.[1]