ناونیشان: دەوڵەتی دەورەدراو (دەوڵەتی بێ کەنار)
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
دەوڵەتی دەورە دراو (دەوڵەتی بێ کەنار) :
دیاردەیەکی نوێیە لە جوگرافیای ڕامیاری کە بریتیە لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە بەشێوەیەکی تەواو لە هەموو لایەکەوە بەووشکانی دەورە دراوە و هیچ کەنارێکی دەریایی یان زەریایی نییە، و ئەم دیاردەیە لە چوار کیشوەر لە کیشوەرەکانی جیهاندا دەردەکەوێت (ئەفریقیا، ئاسیا، ئەوروپا، ئەمریکای باشوور) و لە جیهاندا 49 دەوڵەتی بێ کەنار هەیە، بەڵام زۆربەی وڵاتە دەورە دراوەکان دەکەونە کیشوەری ئەفریقیا کە ژمارەیان 16 دەوڵەتە و 14دەوڵەتی دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا و 12 دەوڵەتی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، و هەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئوسترالیا هیچ وڵاتێکی بێ کەناری تێدا نییە، و گەورەترین وڵاتی دەورە دراو لە ڕووی ڕووبەرەوە کازاخستانە کە ڕووبەری 2.67 ملیۆنکم2 کە ڕوسیا و چین و ئۆزباکستان و تورکمانستان و قیرغیزستان و دەریای قەزوینی بێ کەنار دەوری داون و گەورەترین وڵاتی بێ کەنار لە ڕووی ژمارە دانیشتوانەوە ئەسیوبیایە و بچووکترین وڵاتی بێ کەنار لە ڕووی ڕووبەر و ژماری دانیشتوانەوە فاتیکانە.
وڵاتانی دەورە دراو لە ئەوروپا.
ئەندۆرا، نەمسا، بیلاروسیا، چیک، هەنگاریا، لختنشتاین، لۆکسمبۆرگ، مەکدۆنیا، سڕبیا، مۆڵداڤیا، سان مارینۆ، سویسرا، سلۆڤاکیاو فاتیکان.
وڵاتانی دەورە دراو لە ئاسیا.
ئەفغانستان، ئەرمینیا، بۆتان، ئازەربایجان، ئۆزباکستان، لاوس، تورکمانستان، کازاخستان، نیپاڵ، قیرغیزستان، مەنگۆلیاو تاجیکستان.
وڵاتانی بێ کەنار لە ئەفریقیا.
بۆتسوانا، بۆرکینا فاسۆ، نەیجەڕ، ئەفریقیای ناوەڕاست، چاد، مالی، ئەسیوبیا، لیسۆتۆ، سوازیلاند
باشوری سودان، ڕواندا، مالاوی، ئۆگەندا، زیمبابۆی، بۆروندی، زامبیا
وڵاتانی دەوڕە دراو لە ئەمریکای باشوور.
پۆلیڤیاو پاراگۆای.
$گرنگترین ئەو کۆسپانە کە ڕووبەڕووی وڵاتانی بێ کەنار دەبێتەوە.$
1- هیج دەرچەیەکیان بۆ داریا نییە.
2- وڵاتانی بێ کەنار ڕووبەڕووی کێشەی دابڕان دەبنەوە لە ڕووی هاوردن و ناردنە دەرەوەی کەلوپەل، بۆیە ناچار پەنا بۆ وڵاتانی درواسیدا دەبەن بۆ هاوردن و ناردنە دەرەوەی کەلوپەل، و ئەو وڵاتانە باجێکی زۆر دەخەنە سەر ئەو کەلوپەل و شمەکانە کە بەخاکیان تێدەپەڕن، کە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تێچوونی گواستنەوە، ئەمەش کێشەی ئابووری بۆ وڵاتانی بێ کەنار دروست دەکات.
3- بێ بەشبوونی وڵاتانی بێ کەنار لە سامانی ڕاویی دەریایی کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی خۆراک.
4- وڵاتانی بێ کەنار ڕووبەروی قەیرانی ڕامیاری دەبنەوە لە ڕووی پاراستنی سامانی سروشتی، چونکە توانای دابین کردنی پێداویستیەکانی وڵاتیان نییە، بۆیە ناچار دەبێت بە مەرجەکانی وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی کەەناری دەیار ڕازی بێت.
5- لە گرفتەکانی تری وڵاتانی بێ کەنار ئەوەیە کە بە چەند وڵاتێکی تری بێ کەنار دەورە دراو ە، بویە ناجار دەبێت کە بە وڵاتانی بێ کەنار تێپەربێت تا بگاتە دەوڵەتی کەناری دەریا، وڵاتی بێ کەنار سەرمایەیەکی زۆر خەرج دەکات بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی وڵات.
6-کەم کردنەوەی توانا سەربازییەکانی وڵاتانی بێ کەنار بەهۆی نەبوونی هەڵبژاردەی سەربازی جیاوازدا.
7- بەرزبوونەوەی تێچوونی گواستنەوە لە وڵاتانی دەورە دراو لە ئەفریقیادا بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریا لە جیهاندا.
$مافی وڵاتانی دەورە دراو:$
1-مافی گەیشتن.
وڵاتانی دەورە دراو مافی گەیشتنیان بۆ کەناری دەریاکان بە هەموو شێوەکانی گواستنەوە هەیە، لە ئەنجامی ڕێککەوتنامەی هەرێمی یان نیمچە هەرێمی لە نێوان وڵاتانی دەورە دراو و وڵاتە دراوسێەکانی کە خاوەنی کەناران لە سەر دەریا.
2-مافی تێپەڕبوونی دەریایی.
وڵاتانی دەورە دراو مافی تێپەڕبوونی دەریایان هەیە ئەمەیش هیچ زیانییەکی نییە بۆ وڵاتانی کەناری دەریا، بەهۆی پێویستی وڵاتانی دەورە دراو بۆ دەریا و بەندەرەکان بۆ هاوردن و هەناردەکردن، بۆیە ئەم وڵاتانە مافی گەیشتن بۆ دەریاو بەندەرەکان هەیانە بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.[1]