ناونیشان: کیشوەری بانگیا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
کیشوەری بانگیا Pangaea : بەمانای هەموو دێت، هەروەها بەمانای زەوی لە زمانی ئەغریقی دێت.
بانگیا: بریتییە لە کیشوەرێکی زۆر گەورە کە لە پێش 360 مليۆن ساڵ لەمەوبەر هەبووە، پێش ئەوەی جیا ببێتەوە بۆ ئەو کیشوەرانە کە لە ئێستادا ناسراون.
کیشوەری بانگیا پێش 200 مليۆن ساڵ دەستی کرد بەشکان و هەڵوەشانەوە، و هەندێک جار پێی دەوترێت کیشوەری دایک، چونکە بنچینەی هەموو کیشوەرەکانە، جیۆلۆجیای کیشوەرەکان و شێوەکانیان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کیشوەرەکان لە کۆندا بەیەکەوە بەسترابوون.
زاراوەی بانگیا بۆ یەکەم جار لە لایەن خاوەنی بیردۆزی ڕاماڵینی کیشوەرەکان، زانای ئەڵمانی ئەلفرید فاگنرە لە ساڵی 1912 بەکارهاتووە، کە لە کتێبی بنچینەی کیشوەرەکان بڵاوی کردەوە،
دروست بوونی کیشورە نوێیەکان و زەریای ئەتڵەسی و زەریای هیندی، و بەپێچەوانەی ئێستا بەشێکی گەورەی وشکانی لە نیوەی گۆی باشووری زەوی بوو.
گۆڕانی ئاووهەوا پاش بانگیا.
دووبارە دابەشبوونی کیشوەرەکان و زەریاکان لە دوای هەڵوەشانەوەی بانگیا هۆکار بوو بۆ گۆڕانی ئاووهەوای جیهان، و بەڵگەی زانستی هەیە لەسەر ئەوەی کە گۆڕانی ئاووهەوا بنەڕەتی بوو.
قۆناغەکانی هەڵوەشانەوەی کیشوەری بانگیا.
1- مێژووی دروست بوونی ژمارەیەک لە زەیاکان دەگەڕێتەوە بۆ 180 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زەریای ئەتڵەسی ناوەڕاست لە نێوان باکوور و ڕۆژئاوای ئەفریقیا و ئەمریکای باکوور دروست بوو، زەریای هیندی باشووری ڕۆژئاوا لە نێوان ئەفریقیا و کیشوەری بەستەڵەکی باشوور پەیدابوو.
2- دەرکەوتنی زەریای ئەتڵەسی گەورە دەگڕێتەوە بۆ 140 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پاش جیابوونەوەی کیشوەری ئەفریقیا و ئەمریکای باشوور لەیەک.
3- جیابوونەوەی هیند لە ئەنتراکتیکا و ئوسترالیا، و دەرکەوتنی زەریای هیندی بە شێوە گەورەکەی ئێستای.
4- جیابوونەوەی کیشوەری ئەمریکای باکوور لە کیشوەری ئەوروپا.
5- دووربوونەوەی کیشوەری بەستەڵەکی باشوور لە ئوسترالیا.
بەڵگەکانی بوونی کیشوەری بانگیا.
ئەو بەڵگانەی لەسەر ئەوەی کە جیهان یەک کیشوەر و یەک زەریا بوون زۆرن، و گرنگترین ئەو بەڵگانە کە ئەو بۆچوونە دەسەلمێنن.
1- کەناراوەکان لە دەوری جیهان لەیەک دەچن، وەکو کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا.
2- جووڵەی کیشوەرەکان بە هێواشی، و جیاوازی ڕێژەی ئەو جووڵەیە لە کیشوەریەکەوە بۆ کیشوەرێکی دیکەدا، بەڵگەیەکی تردایە لە سەر جیابوونەوەیان لە یەک.
3- بازنەکانی پانی و ئاووهەوای ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوور لەگەڵ بازنەکانی پانی و ئاووهەوای کەنارەکانی باشوور و ڕۆژئاواێ ئەفریقیا هاوشێوەی یەکن.
4- پەشماوەبەردینەکانی گیاندار و ڕووەکی کۆن کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور و ئەفریقیا دۆزرانەوە لەیەک دەچن.
5- پێکهاتە بەردینیەکان کە لە هیند دا هەیە لەگەڵ پێکهاتە بەردینیەکانی نیوە گۆی باشووری زەوی لە یەک دەچن.
6- پێکهاتە بەردینیەکان لە نێوان چەند کیشوەرێک وەکو کیشوەری ئەمریکای باشوور و ئەوروپای ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژئاوای ئەفریقیا هاوشێوەی یەکن.[1]