ناونیشان: کیشوەری ئەوروپا پێی دەوترێت کیشوەرە پیرەکە؟
ئامادەکردن: حسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم
زاراوەی کیشوەرە پیرەکە بە ئەوروپا دەوترێت لەبەر چەند هۆیەک:
1- بەرزی ڕێژەی بەتەمەنەکان بەبەراورد لەگەڵ کۆی گشتی دانیشتووانی ئەوروپا.
2-چونکە خاوەنی کۆمەڵێک شارستانییەتی کۆنە وەک شارستانییەتی گریگی وڕۆمانی و بێزەنتی.
3-چونکە بەشێکە لە جیهانی کۆن کە پێک دێت لە (ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا) .
4- هەروەها بەپێر دانرا پاش دۆزینەوەی هەردو ئەمریکا.
ئەوروپا یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیهان ؟
ژمارەی دەوڵەتەکانی 53 دەوڵەتە و ڕووبەرەکەی 10، 531، 001 کم² و ژمارەی دانیشتووانی 900 ملیۆن کەسە.[1]