جۆری وشە: ناو
واتا: 1-ڕاوە. 2- قسەپەڕاندن.[1]
ئاتەران/ateran: ن: ڕاوە؛ ڤراڤە؛ وڕێنە (لە خەودا یان بەدەم تاوە).
ئاتەران/atheran: نت: ڕاوە؛ قسەپەڕاندن.[2]
=KTML_Bold=نموونە لە هۆنراوەیەکدا:=KTML_End=
ئەی گوێگری ژیر و زیت و پیتۆڵ
پسپۆری وتەی بەنرخ و کرمۆڵ
خانی لە مەیی ئەوینێ مەستە
بێهۆشە وتارپەڕێنە پەستە
سوێراوێ بە شیرنی دەچێژێ
سەرخۆش بووە =KTML_Bold=هاتەران=KTML_End= دەبێژێ
نازانی کە تیرە یان تراوە
دێوانەیی بادە بیربڵاوە
#هەژار موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!