ناونیشان: هەرێمە ڕووەکییەکان
وەرگێڕان و نووسینی: فازڵ عەباس
ڕووەکی سرووشتی ئەو ڕووەکەیە کە لەخۆیەوە گەشەدەکات بەبێ ئەوەی مرۆڤ دەستی تیایدا هەبێت، لەئەنجامی بەردەستبوونی هۆکارە سرووشتییەکانی وەک پلەی گەرمی، تیشکی خۆر، ئاو، خاک. جۆراوجۆرییەتی ڕووەک لە کیشوەرەکانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ جۆراوجۆریەتی ئاووهەوا و ڕەگەزەکانی کە گرنگترینیان دابارین و بارانە کە بە گرنگترین ڕەگەزی ئاووهەوا دادەنرێت لە دابەشبونی ڕووەکەکان لەجیهاندا.
وە ڕووەکەکانیش ئەمانەن:
1- دارستانەکان
2- گژوگیا
3- بیابانەکان
$یەکەم: دارستانەکان$
دارستانە کەمەرییەکان
دارستانە وەرزییەکان
دارستانە مامناوەندە گەرمەکان
دارستانە مامناوەندە ساردەکان.
$دارستانە کەمەرییەکان:$
دەکەوێتە هەرێمە خولگەیی و کەمەرییەکان کە بارانی بە درێژایی ساڵە و پلەی گەرمی تێیدا بەرزە.
دابەشبوونی دارستانە کەمەرییەکان لە کیشوەرەکان:
ئەفریقیا(حەوزی کۆنگۆ، کەناری غانا).
ئاسیا(دوورگەکانی ئیندۆنیزیا، باشووری نیمچە دوورگەی مەلایۆ، دوورگەی سریلانکا).
ئەمریکای باشوور(حەوزی ئەمازۆن، کە گەورەترین ڕووبەری دارستانە کەمەرییەکانی داگیرکردوە)
تایبەتمەندییەکانی:
دارەکانی چڕن و جۆراوجۆرن و لەیەک ئاڵاون، جۆرەکانیشی داری بوندقی بەڕازیلی و داری لاستیکن.
$دارستانە وەرزییەکان:$
دەکەوێتە هەرێمی خولگەیی بارانی وەرزی و پلەی گەرمی بەرز
دابەشبونی دارستانە وەرزییەکان لە کیشوەرەکان:
ئاسیا(هیند, نیمچە دوورگەی مەلایۆ، دوورگەکانی فلیپین، هیندی چینی).
ئەمریکای باشوور(ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، باکوری ئەرجەنتین، دوورگەکانی دەریای کاریبی).
ئەفریقیا(ڕۆژهەڵات، باشووری ڕۆژهەڵات).
تایبەتمەندییەکانی:
دارەکانی کەمتر چڕن و لێک ئاڵاون وەک لە دارستانە کەمەرییەکان.
دارەکانیشی لەجۆری گوێزی هیندی و سەندەل و تیک.
$دارستانە مامناوەندە گەرمەکان:$
دابەش دەبێت بۆ
1- دارستانی دەریای ناوەڕاست:
دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەرەکان لە بازنەی پانی نێوان(30_45).
دابەشبوونی دارستانی دەریای ناوەڕاست لەکیشوەرەکان
دەوروبەری حەوزی دەریای ناوەڕاست.
باشووری ڕۆژئاوای ئەفریقیا.
رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتوەکان.
باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا.
کەناری چیللی ناوەڕاست.
تایبەتمەندییەکانی
دارەکانی گەڵا پانن وەک و(زان، بەڕوو، فلین، سندیان).
2_دارستانی چینی ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکان:
دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی چین و نیمچە دوورگەی هیندی چینی.
دورگەکانی دەریای کاریبی.
ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل.
ناوچەی سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا.
باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
تایبەتمەندییەکانی
ئاووهەواییەکی مامناوەندی وشکی هەیە
جۆری دارەکانیشی
(چنار، بەڕوو، بامبۆ).
$دارستانە مامناوەندە ساردەکان:$
دابەشدەبێت بۆ:
1- دارستانە گەڵاوەریوەکان:
دەکەوێتە بازنەی پانی (40-60)باکوور بارانی بەدرێژایی ساڵە.
دابەشبوونی دارستانە گەڵاوەریوەکان
ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەوروپا.
ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوور.
باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور.
باشوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا.
تایبەتمەندییەکانی
لەوەرزی پایزدا گەڵاکانی هەڵدەوەرێت بەهۆی سەرمای زۆرو بارینی بەفر ودروستبونی زوقم.
2- دارستانە قوچەکییەکان:
لەناوچە بازنە ساردەکانی ئەوروپا هەیە.
لەئەمەریکای باکووریش لە کەنەدا لە هەرێمی ئاووهەوای تەندرا هەیە.
دارەکانی(سنەوبەر، شەربین).
دووەم:گژووگیا
1- گژووگیای ساڤانا:
شوێن: لە بازنەی خولگەیی لەنێوان هەردوو بازنەی پانی (8-18)ی باکورو باشوور.
دابەشبوونی گژووگیای ساڤانا لەکیشوەرەکان:
ئەفریقیا(لەکەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تا کەناڕاوەکانی ڕۆژئاوا درێژدەبێتەوە).
ئەمریکای باشوور(لەڕووبەڕێکی فراوانی بەڕازیلدا هەیە کە پێی دەوترێت گژووگیای کامبۆس هەروەها لە ڤەنزوێلاو کۆڵۆمبیاش هەیە).
ئوسترالیا.
تایبەتمەندییەکانی
بارانی لەوەرزی هاویندا دەبارێت ولەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
ساڤانا دادەنرێت بە ناوچەی سەرەکی بۆ لەوەڕاندن لە جیهاندا.
کۆمەڵێک ئاژەڵی جۆراوجۆری لێیە لە ئاژەڵە گیا خۆرەکان(زەڕافە، فیل، کەرکەدەن)و ئاژەڵە گۆشت خۆرەکانی (کەمتیار، پڵینگ، شێر).
2-گژووگیای ئەستێپس:
شوێن: لەبازنە مامناوەندی ناوەڕاست لەنێوان بازنەی پانی (30_60)باکوور و باشوور لەناوەوەی کیشوەرەکان.
بەناوی جۆراو جۆرەوە دەناسرێت لەئاسیا بە ئەستێپس و لەئەمریکای باکوور بە بەراری.
دابەشبوونی گژووگیای ئەستێپس لەکیشوەرەکان
ئاسیا(نزماییەکانی ناوەڕاستی کیشوەرەکە).
ئەوروپا(باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە).
ئەمریکای باکوور(ڕۆژئاوای نزماییەکانی ناوەڕاست لە ویلایەتە یەکگرتووەکان).
ئەمریکای باشوور(ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، پاراگوای).
ئوسترالیا(باشووری ڕۆژهەڵاتی لە حەوزی مێری دارلینگ).
$سێیەم: بیابانەکان$
1-بیابانی سارد(تەندرا):
شوێن(باکوری کیشوەرەکان وە لە هەرە باشووری ئەمریکای باشوور.
دابەشبوونی تەندرا لەکیشوەرەکان
ئاسیا(باکوری سیبیریا).
ئەوروپا(لەهەرە باکوور)
ئەمریکای باکور(باکووری کەنەدا_ئالاسکا)
ئەنتارکتیکا
تایبەتمەندییەکانی
هاوینێکی کورت و کەمی باران و درێژی زستان
ڕووەکی کورت وبڵاوبۆوە.
2-بیابانی گەرم:
لەڕووبەرێکی فراوانی کیشوەڕەکان بڵاوبۆتەوە
ئەفریقیا(بیابانی گەورە، بیابانی نامیبیا)
ئاسیا(نیمچەدوورگەی عەرەب، بادیەی شام)
ئوسترالیا(بیابانی ڕۆژئاوا)
ئەمریکای باکوور(بیابانی ئەریزۆنا)
ئەمریکای باشوور(بیابانی ئەتاگاما).
تایبەتمەندییەکانی
زۆربەی جۆری ڕوەکەکانی دڕک و سوبێرن کە بەرگەی گەرما دەگرن. وە داری خوورماش تێیدا گەشەدەکات بە ئاوی ژێر زەوی.
3- بیابانی مامناوەند:
شوێن: لەبازنە مامناوەندەکانی ئاسیا هەیە لە حەوزی چیاکان لەناوەڕاستی ئێران وبیابانی جوبی وحەوزی تاریم.
ئەفریقیا(لەهەرە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە).
ئەمریکای باکوور لەناوچەی حەوزی مەزن.
ئەمریکای باشبوور لە بانی پەتەگۆنیا
تایبەتمەندییەکانی
تایبەتمەندە بە بارانی کەم وزستانی ساردو سەخت ڕووەکی کورت تێیدا گەشە دەکات لەوەرزی هاوین و مەڕ و بزن تێیدا دەلەوەڕێت.[1]