کاریگەری هۆکارە مرۆیی و سروشتییەکان لەسەر گەشتوگوزار
ئامادەکردن و وەرگێڕان: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
سەرەتا با بزانین گەشتوگوزار چییە:
گەشتوگوزار بریتیە لە گەشت بەئامانجی ئاسودەیی و ڕابواردن و دۆزینەوە و.....هتد.گەشتیاریش بریتیە لەو کەسەی کە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەشت بۆ ماوەی 80 کم یان کەمتر لەماڵەکەی.
گەشتوگوزاریش کاریگەری ئیجابی دەکاتە سەر زۆر لایەن وەکو: ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری.
یەکەم: کاریگەری هۆکاره سروشتییەکان لەسەر گەشتوگوزار:
1- پێگەی جوگرافی: پێگەی جوگرافی بەهەموو شێوازەکانییەوە کاریگەری جیاواز دەکاتە سەر گەشتووگوزار، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەدیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵێک توخمی ئاووهەوایی و شێوەی ڕوەکەکان.
لێرەدا کۆمەڵێک پێگە هەیه:-
1-پێگەی گەردوونی.
2-پێگەی جوگرافی.
3-پێگەی ناوچەیی.
4-پێگەی ناوەندی.
5.پێگەی پەراوێزی.
جیاوازی نرخی پێگەی جوگرافی دەگۆڕێت لەوڵاتانی جیهان بەپێی ئاستی گرنگیدان بە ڕێگا جیاوازەکانی گواستنەوە، پێگەی جوگرافی باش یارمەتی هەندێک وڵاتی داوە تا بەئاسانی پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ وڵاتانی تردا لەڕوی گەشتوگوزارەوە. بەتایبەتی ئەگەر پێگەکەی نزیک بوو لە مەودای داواکاری گەشتوگوزاری سەرەکی. نمونەش پێگەی جوگرافی فەڕەنسا و نزیکی لە باکووری ئەفریقیاوە کە گەشتیارانی فەڕەنسا گەشتی بۆ دەکەن بۆ مەغریب لە 23% و بۆ تونس 38%و بۆ جەزائیر 40%.
وە پێگەی دوورگەکانی کاریبی لەکەناراوەکانی مەکسیک و بەڕازیل و ڤەنزوێلا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و کەنەداوە، وە ڕێژەی گەشتیارانی ئەمەریکا بۆ کەنەدا 95%، مەکسیک 84%، و ئەوانی تریش زیاتر لە 60%.
وە جیاوازی تایبەتمەندی سروشتی ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشتوگوزاردا بۆنمونە کەنارە گەرمەکانی دەریای ناوەڕاست لە ئەوروپا وایکردووە پێگەیەکی ڕاکێشانی گەشتیاریه، وە بۆ فلۆریدا و کالیفۆرنیا کە چێژ لە کەنارە گەرمەکانی دەبینرێت وەک لە باقی کەنارەکانی تری ئەمریکای باکوور.
2- دابەشبوونی ئاو و وشکانی: تێبینی بکە زۆربەی وشکانی لە نیوەگۆی باکووردایه، وە ئاویش لە نیوەگۆی باشوور، وە ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوا کە چالاکی گەشتوگوزار لەباکوور زیاترە لەباشوور.
جیاوازی ڕووەئاوییەکان لە ڕووی شوێنەوە کە کاریگەری کردۆتە سەر تایبەتمەندییە سروشتییەکانی ئاو لە پلەی گەرمی و ڕەنگ و پاکی و چڕییەکەی و ئاڕاستەی تەوژمەکەی کە دەتوانرێت لەبواری گەشتوگوزاردا وەبەرهێنان بکرێت نموونەش بۆ ئەمە;
1_ بەرهێنانی سامانی ماسی لە ویلایەتی فلۆریدا و دوورگەکانی کاریبی یارمەتی چالاکی گەشتوگوزار و خوازیارانی ڕاوە ماسی و ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵ بۆ ڕاوە ماسی لەماوەیەکی دیاریکراوی ساڵدا.
وەبەرههێنانی حەوزە مەرجانییەکان لەهەندێک ناوچەی دەریایی کە سەرنجی گەشتیاری زیاتر بۆلای خۆی ڕادەکێشێت بە دیمەنە جوانەکانی وەکو ناوچەکانی دەریای کاریبی و ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و کەناراوەکانی کەنداوی عەقەبەو ئوردن و دەریای سوور.
دروستکردنی ڕێڕەوی ئاوی لەنێوان کۆمەڵە دوورگەکان بۆ وەرزشی ئاوی، وەکو ڕێڕەوە ئاویی دوورگەکانی ئیندۆنیزیا وفلیپین وژاپۆن.....
جیاوازی بارستەی کیشوەرەکان لە جیهاندا بەپێی سروشت ودرێژی کەنارەکانی بە پێی ڕووبەرەکەی، وە دیاردەیەکە ڕەنگدانەوەی درێژی کەنارەکانی و کەنداو و نیمچە دوورگەکان وئەمەش لەو دیاردانەن کە گەشتوگوزاریان ڕەخساندوە بەتایبەتی لە ئەوروپا وئەمەریکاو باشوری ئاسیا.
شێوەی ئاوی ژێر زەوی: ئەوەی کە گرنگە بۆمان لە ئاوی ژێر زەوی وەکو سەرچاوەکان و نافوورەکان ئەوەیە کە خزمەتی گەشتوگوزار دەکات و ئەم ئاوانە کردارێکی گرنگ پێکدەهێنن لە ڕاکێشانی گەشتیاری بەتایبەت ئەگەر ئەم سەرچاوانە بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردن مرۆڤ یان ئاوی گەرم کە لەزۆر ناوچەی وڵاتە عەرەبییەکان بڵاوبۆتەوە.
3-شێوە جیۆلۆجییەکان:
بەردە دەگمەنە جوانەکان و کەندڕە سەیرەکان دەبنە هۆی داکێشانی سەرنجی گەشتیاران وە ئەم شێوە جیۆلۆجییانە لەگەڵ کرداری ڕاماڵین بەردی شێوە تاک پێکدەهێنن وەکو ئەم دیمەنانە:
کۆڵەکەی دەریا: بە هۆی کرداری هەڵمی شەپۆڵەکان دروستبوە لەپێکهاتەی بەردی کەنارییەکان لە بەردەم کەناری هەندێک لە دەریاکان درێژدەبێتەوە لە بەناوبانگترینیان کۆڵەکەی پەڕی بەردەم کەناراوەکانی شاری بەیروتی لوبنان درێژدەبێتەوە و بەردەکانی کەناری ڕۆژئاوای دوورگەی (وایت)ی بەڕیتانی.
ئەشکەوتە سەیرەکان: بریتییە لە پێکهاتەی بەردی لە بەردەم کەندی کەنار دەریاکان، یان لە ژێر ڕووی زەوی کە لە بەردی جیری پێکهاتوە بەهۆی کرداری بەهۆی ئاوی بارانەوە.
دوو دیاردەش لە ئەشکەوتەکان دروستدەبن ئەوانیش (ستەلگمایت) کە بریتییە لە نیشتوی کاربۆناتی کالسیۆم لەبنکی ئەشکەوتەکانەوە بەرەو بنمیچی ئەشکەوتەکان درێژدەبێتەوە، ئەویتریش (ستەلکتایت) کە لە نیشتووی کلسی پێکهاتوە لەبنمیچی ئەشکەوتەکانەوە بەرەو خوارەوەی ئەشکەوتەکان شۆڕبۆتەوە بەهۆی ئاوی بارانەوە. نموونەش ئەشکەوتی (جعیتا) لە لوبنان بەیەکێک لە شوێنە گرنگە گەشتیارییەکان دادەنرێت وە زۆرینەی ئەم جۆرە ئەشکەوتانە دەکەونە هەرێمی کارست لە یۆگۆسلاڤیای هەڵوەشاوە لەسەر دەریای ئەدریاتی و نیمچە دوورگەی مورە لە یۆنان.
4- شێوەکانی ڕووی زەوی: جیاوازی ڕووی زەوی بە شێوەێەکی گەورە کاریگەری ئەکاتە سەر گەشتوگوزار بەپێی تایبەتمەندییەکانی و چیا بەرزەکان ودۆڵەکان و بانەکان و دورگەکان.
5- ئاووهەوا: ئاووهەوا دوو ئەوەندە کاریگەری هەیە لەسەر گەشتوگوزار کاتێک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری ئەکات لە چالاکی گەشتوگوزار و ڕاکێشانی گەشتیار بەئامانجی چێژوەرگرتن لە تیشکی خۆر یان سود وەرگرتن لە شەماڵی چیاکان ودۆڵەکان و شەماڵی ئاو و وشکانی.
دووەم:کاریگەری هۆکاره مرۆییەکان لەسەر گەشتوگوزار:
کرداره مرۆییەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی گەشت کە چەندین شێوەی جۆراو جۆری هەیە کەهەمویان مرۆڤ دروستیان کردوە، ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری، شوێنەواری شارستانی، دابونەریتی نەتەوەکان وکاری دەستی ونەریتی ئاینی و خواردنە ڕەنگاوڕەنگەکان وهونەرە جۆراوجۆرەکان ئەمانە هەمویان کاریگەری ئەکەنە سەر چالاکی گەشتوگوزار.
1-مرۆڤ:مرۆڤ بەیەکێک لە گرنگترین پێکهێنەرەکانی گەشتوگوزاری مرۆیی دادەنرێت کاتێک مرۆڤ لەپشت جێبەجێکردنی گەشتوگوزارەوەیە بۆ قازانجکردن لێی
وەکو:
پشکنینی حەسانەوەو چاکبونەوەی لەش، ئەم داواکارییە پێویستانە بوون بەژیانی هاوچەرخ وبەخێرایی وپەستان وخەبات.
ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی وەکو خلیسکێنەی بەفر وسەرکەوتنی یەخت وڕاوکردن....هتد.
بە مەبەستی پزیشکی وگەیشتن بە هەوای پاکژ و ڕۆژهەڵاتن......هتد
گرنگیدان بە ناوچە مێژووییەکان وشوێنەوارەکان وخوێندنەوەی مێژووەکەی.
2-گواستنەوە و گەیاندن:
پێشکەوتنی گەشتوگوزار دەبەسترێتەوە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای گەیاندن، سایتەکان نابنەهۆی ڕاکێشانی گەشتیاران هەتاوەکو ئەو کاتەی کە شوێنی شیاو بەردەست نەبێت، کاتێک ئاسانکارییەکان پێشدەکەون ئەوا پەیوەندی بە پێشکەوتنی گواستنەوەی هێڵی ئاسنیەوە دەبێت.
هێڵی ئاسنینیش هاوکار بوە لە دروستکردنی ناوچە گەشتیارییەکان لەسەرەتای سەدەی حەەڤدەهەم، وەدواتر لەئەنجامی پێشخستنی زیاتری شەمەندەفەر هانی گەشتیارانی دا تاوەکو سەربکەون وبەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەهەوڵی پێشخستنیدا بوون وەکوو ویلایەتە یەکگرتوەکان لەساڵی 1870 لەسەر دەستی پوڵمان باشترین شەمەندەفەرەکان دروستکران بۆ گەشتی دوورو درێژ.
وە دوای پێشکەوتنی ئۆتۆمبێڵ لە سەرەتای سەدەی بیستەم شۆڕشێک بوو لە جوڵەی گەشتوگوزار ولەبەر ئەمەش گەشتوگوزار بوو بە ناوچەی سەردانیکردنی هەموو تاکەکان.
وە گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ سەرەتای بەکارهێنانی فرۆکە لە جەنگی جیهانی دوەمدا ماوەیەکی دوورودرێژی دەبڕی لە خێراییدا و ئاسانیدا و بوو بەهۆی وەرگرتنی مۆڵەتی کورت لە ناوچە دوورەکان بە سەرنجڕاکێشانی گەشتوگوزاری بێهاوتا.
وەکو ئایسلەندا ومیسر و بەرمۆدا کە بە هەزاران میل لە کەناراوەکانی ئەمەریکای باکورەوە دوورن و جگە لەوناوچانەی کە گەشتیار مەبەستیەتی. وە بەکارهێنانی فڕۆکە لەناوخۆی وڵاتدا زیادی کردوە لەلایەن ساماندارەکانەوە.
$سەرچاوە$
کتێبی(جغرافيا السياحة)
لەنوسینی: مستەفا يوسف کافی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!