ناونیشان: جوگرافیای زیندەیی
وەرگێڕان و نووسینی: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
زانستێکە دەکۆڵێتەوە لە دابەشبوونی جۆراوجۆریەتی زیندەوەران بەگوێرەی کات و شوێن. وە دۆزینەوەی شوێنی ژیانی بونەوەران و زۆربونیان و وە هۆکارەکانیان.
جوگرافیای زیندەیی بەیەکێک لەگرنگترین لقەکانی جوگرافیای سروشتی دادەنرێت کە زۆرترین کاریگەری هەیە لەسەر مرۆڤ و چالاکیە جۆراوجۆرەکانی و ئەگەر کاریگەریەکە باش بێت یان خراپ.
وە دوای گرنگیپێدانی جیۆمۆرفۆلۆجيناسەکان بە جوگرافیای زیندەیی کاریگەری پێشکەوتنی لەسەر ئەم لقەی جوگرافیا هەبوو. وە ئەم گرنگیپێدانەش لەلێکۆڵینەوەی کاریگەری توخمەکانی جوگرافیای زیندەیی لەسوڕی ڕاماڵین و گۆڕینی شێوەکانی ڕوی زەویدا دەردەکەوێت.
لە سەرەتای سەدەی بیستەم، جیۆمۆرفۆلۆجیناسەکان پێیان وابوو گۆڕانی شێوەکانی ڕوی زەوی لەئەنجامی کردارەکانی کەشکاری وڕاماڵینەوە ڕوودەدات، بەڵام ئێستا دەرکەوتوە کە بەرگی خاکی زۆرتر کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕینی شێوەکانی ڕوی زەوی. وە تایبەتمەندیەکانی، بەرگی ڕوەکی، چالاکیەکانی مرۆڤ، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە گۆڕینی ژینگەی سروشتی بۆ ژینگەیەکی دەستکردی مرۆڤ.
جوگرافیای زیندەیی تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە بەرگی زیندەیی، یان خوێندنی جوگرافیای ڕووەکی، وە ئاژەڵی، خاک، وە مرۆڤ.
وە جوگرافیای ڕووەکی گرنگیدەدات بە خوێندنی دابەشبونی بەرگی ڕوەکی سروشتی، وە کاریگەری ئاڵوگۆڕی نێوان ڕووەک وژینگە.
$جوگرافیای ئاژەڵی$
گرنگی دەدات بە دابەشبونی ژیانی ئاژەڵەکان و کاردانەوەی
ژینگەو ئاژەڵ، وە کاریگەری هەموویان لەسەر یەکتر. وە جوگرافیای ئاژەڵی تایبەتمەندە بە پەیوەندی دیۆکیۆمێنتاری بەجوگرافیای ڕووەکیەوە. جوگرافیای زیندەیی زیاتر گرنگی دەدات بە جیهانی ڕوەک وەک لە جیهانی ئاژەڵان،
ئەمەش لەبەرئەوەی ئاژەڵەکان بۆمانەوەیان پشت دەبەستن بە ڕوەکەکان. (ئەندەرسون) جوگرافیای زیندەیی بەوە دەناسێنێت کە ”زانستی لێکۆڵینەوەو شیکاری پەیوەندی بایۆلۆجی نێوان مرۆڤ بەڕەچاوکردنی ئاژەڵ و نێوان توخمەکانی ژینگەی سروشتی زیندوو نا زیندوو. بەڵام (دوو مارتۆن) جوگرافیای زیندەیی بەوەدەناسێنیت کە ”لێکۆڵینەوەی دابەشبونی زیندەوەران لەسەر ڕووی زەوی، وە ڕونکردنەوەی ئەم دابەشبوونە.
$پیشەی جوگرافیای زیندەیی$
جوگرافیای زیندەیی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی کۆمەڵێک پیشە کە ئامانجەکە بەرجەستە دەکات لە خوێندنکەیدا. وەکو:
1- شیکردنەوەی کۆمەڵێک کێشەی دابەشبوونی ڕوەکی وئاژەڵی، کە شایەنی گرنگیپێدانن. لەوانەش شیکردنەوەی هۆکارەکانی گوزەرانی ئاژەڵە جۆراوجۆرەکان لەو شوێنانەی کەلێی دەژین، ئێستا نمونە وەکو تایبەتمەندبوونی ئوسترالیا بە ئاژەڵە (تورەکە دارەکان) یان هەبوونی درەختی (Giant Sequoia) کە جۆرە درەختێکی گەورەی کالیفۆرنیە بەرزیەکەی دەگاتە 300پێ لەبەشی ناوەڕاستی کەناری ڕۆژئاوای ئەمریکای باکور.
2- ڕونکردنەوەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ڕووەکەکان و ئاژەڵەکان بۆ ژینگەکانیان و وە لەنێوان خۆیاندا، وە چۆنیەتی کاریگەری فاکتەرە ژینگەییەکان وەکو ئاووهەوا، خاک، ڕووی زەوی و ئاو لە پێشکەوتنی بونەوەرە زیندووەکان وبڵاوبونەوەیان.
3- گرنگیەکەی دەردەکەوێت لە خوێندنی وزە بەرهەمهێنراوەکانی بایۆلۆجی لە ژینگە سروشتیە جۆراوجۆرەکان لەسەر ڕووی زەوی کە بەشێوەیەکی گەورە یارمەتی دەدات لە بڕیاردانی تایبەتمەندی مرۆڤایەتی بەبەکارهێنانی باشترین بۆ زەوی.
$چەمکی جوگرافیای زیندەیی وبوارە پەیوەندیدارەکان.$
جوگرافیای زیندەیی زانستێکی دەستکردە پەیوەستە بە جوگرافیاو زانستی بایۆلۆجی وزانستی خاک وزانستی چینەکانی زەوی وزانستی ئاووهەواو زانستی ژینگە وپێشکەوتن.
هەندێ چەمکی بنەڕەتی پەیوەست بەجوگرافیای زیندەییەوە:
دیاریکردنی بنکە جیاوازەکان:دابەشکردنی جۆرەکانی پشتبەستن بە پێشکەوتنی تاکەکان لەجۆری دابڕێنراوەکانی جوگرافیا(مەبەست لێی ئەوکەسانەیە کەلە جوگرافیا دوورن).
پێشکەوتن:گۆڕین لەدروستبوونی بۆماوەیی بۆ تاکەکان.
لەناوچون: لەناوچونی جۆری.
بڵاوبوونەوەی زیندەیی: جوڵەی تاکی جۆری دوور لە نیشتمانی ڕەسەنیان، پەیوەستە بە کۆچکردن.
ناوچە جێگیرەکان.
بوارو دابەشبوونی جۆری.
وەرزی تاکەکان: دانانی بەربەست لەبەردەم بڵاوبوونەوەی زیندەیی وگۆڕینەوەی بۆماوەیی، کە دەخوازێ بۆ دابەشبوونی جۆرەکان و بوونەوەرە زیندوەکان کە پێشەنگە بۆ جۆراوجۆریەتی ولەناوچون.
$جووگرافیای زیندەیی ڕێژەیی
دەبێتە دوو بەش:$
جوگرافیای زیندەیی شێواز ناسی: خوێندنی پەیوەندی نێوان ناوچە زیندەییەکان، وە دابەشکردنیان، وە پۆلێنکردنی هەڕەمی.
جوگرافیای زیندەیی گەشەداری: دۆزینەوەی ئامێرە پێشکەوتوەکانی بەرپرس لەسەر جیاوازی جۆری.
$جووگرافیای زیندەیی ناوچەگەری:$
جوگرافیای زیندەیی چەندین یەکەی جۆراوجۆری بەکارهێنراوی هەیە لە هێڵکاری ڕاهاتن بۆ جوگرافیای زیندەیی، کاتێک.چەندین جۆری پێوانەیی هەیە وەکو(دروستبوونی جۆری، زانستی شێوەی ڕووخسار) وە هێڵکاری زنجیرەی هەڕەمی(شانشینی جوگرافیای زیندەییەکان، ناوچە زیندەییەکان، ناوچە ژینگەییەکان، جوگرافیای ئاژەڵی، ناوچەی گوڵەکان، جۆرەکانی ڕووەک، یەکە بایۆلۆجیەکان.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!