ناونیشان: ڕۆڵی جیۆمۆرفۆلۆجیا لەبواری سەربازی
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
گرنگیدان بەسروشتی زەوی بۆ مەبەستی سەربازی بۆ ماوەیەکی دورو درێژ جێگای گرنیپێدان بوو بۆ ڕۆمانەکان بەلێکۆڵینەوەی زەوی لەماوەی سەدەی سێیەمی زایینی بەمەبەستی سەربازی و ئاسایش و پێداویستی سوپاکەیان لە جلوبەرگ بەپێی جۆری زەویەکە و ئەو نەخشەکێشانەی بۆ داگیرکردن دایانناوە.
کاتێک هەڵدەستان بە پێوانەکردنی ئەو زەویانەی کە سوپاکەیان پێیدا تێدەپەڕین بۆ زانینی بارودۆخی بەرزونزمی ئەو زەویە و هەستان بەدیاریکردنی نیشانەکانی زەوی کە سوپاکە بەئاراستەی دا دەروات، وە دواتر ڕێکخستنی نەخشە تۆپۆگرافیەکان کە ڕێگا ودیاردە سرووشتی ومرۆییەکان لەشار وڕووبارەکان، چیاکان و گوندەکان دەگرێتەوە، وە ڕووبەرە دابڕێنراوەکانی نێوانی بۆ سوود وەرگرتن لێی لە جوڵە سەربازیەکان، وە هەموو دەستەیەکی سەربازی ڕۆمانی ژمارەیەک لە تۆپۆگرافیزانەکانیان لەگەڵدا بووە کە هەستاون بە کۆکردنەوەی زانیاریەکان لەسەر سروشتی زەوی و دیاردەکان وە جێگیرکردنیان لەسەر نەخشە کە لەسەر وەرەقەیەک یان پارچە قوماشێک یان لەسەر کانزاو بەرد دەکێشرا،
وە هەندێک لەم نەخشانە دۆزرایەوە کە مێژوەکەی دەگەڕایەوە بۆ سەدەی سێیەمی زاینی وە بە تێپەڕبونی کات ولەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا وە دروستکردنی چەکی جۆراوجۆر وململانێی سەربازی وای کرد پێویستی بە زانیاریە جیۆمورفۆلوجیەکان زیاتر بێت لەجاران.
بەهۆی سروشتی ڕووی زەوی وئەو بەرزونزمیانەشی کە دەیانگرێتەوە وای دەسەپێنێت کە جۆری هێزی سەربازی کەلەجەنگدا بەکاردەهێنرێن و ئەو جلوبەرگانەی کە جوڵە سەربازیەکان داوای دەکەن و کارەکانیان بگونجێت لەگەڵ ئەو ناوچەیەدا. وە ئەمەش بەواتای کردارەکانی شیکردنەوەی زەوی بەمەبەستی سەربازی پێشبینی جوڵەکەی ئامێرەکان دەکات لەسەر ئەو زەویەو کاریگەری لەسەر کردارە سەربازیەکان بەتایبەتی جوڵەی هێزە وشکانیەکان و بارهەڵگرەکان. وە دیاریکردنی کۆسپە تۆپۆگرافیەکان کە بەرهەڵستی جمو جوڵەکان دەکات وەکو لێژایی زۆر و سروشتی دروستبونی ڕووی زەوی وەکو تەپۆڵکەی لمی وخاکی تەنک و سەهۆڵبەندان وبەرگی بەردین وقەبارەکانیان وبڵاوبونەوەیان وسروشتی تەختی ڕووبەرە ئاویەکان وڕووبارەکان ودۆڵەکان وقوڵیان، وە سروشتی کۆسپە مرۆییەکان لەدروستکردن وکەندەڵانەکان.
وە هەموو جۆرە کۆسپەکان ئامێری گونجاویان پێویستە لەناوچە لمیەکان وسەهۆڵبەندانەکان و بەردینەکان(مجنزرە، ببورن کوردیەکەیم نەدۆزیەوە بەڵام وێنەکەیم داناوە) بەکاردەهێنرێت. لە زۆلکاوەکانیش وشکاوەکی بەکاردەهێنرێت. لە ڕووبارەکانیش پردی جوڵاو و لە دۆڵە وشکەکان بلدۆزەر بۆ شێواندن وڕێکخستنی لێژاییەکان.
وەلێرەدا زۆرێک لە ڕووداوی سەربازی هەیە کە گرنگی تۆپۆگرافی ڕوون دەکاتەوە لەکردارە سەربازیەکان، لەوانە حەوزی پاریس لەباکووری فەڕەنسا کە زەوییەکی نزماییەو لە حەوزی بچوکی تەریب دروستدەبێت و گرنگیەکی گەورەی هەبوو لەجەنگی نێوان فەڕەنساو ئەڵمانیای نازی کاتێک یارمەتی بەرزبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی کەوایکرد هێزەکانی ئەڵمانیا دیارنەمێنن، و زیانێکی زۆری لێدان. هەروەها دۆڕانی ناپلیۆن لەبەرامبەر ڕووسیا و سوپای ئەڵمانیا بەرامبەر لیبیا لەئەنجامی کەمی بەردەستبوونی زانیاری لەسەر سروشتی ئەو زەویەی کە داگیریان دەکرد، وە هۆکارێکی تری دۆڕاندنیان ئەوە بو دانیشتوانی ناوچەکە شارەزای سروشتی زەوییەکەیان بوون بۆیە سەرکەوتن بەسەریاندا.
وە جەنگی ئێران و عێراق دادەنرێت بەیەکێک لەجەنگە بێهاوتاکان کە مەیدانێکی بەدرێژایی 1000کم داگیرساند لەسەر زەوی بەرزونزمی جۆراوجۆر لە چیایی وتەختایی و ڕوبارەکان ودۆڵەکان و ناوچە لمیەکان کە ماوەی 8 ساڵی خایاند و هەموو جۆرە چەکێکی تیا بەکارهێنرا.
لەویلایەتە یەکگرتوەکانیش دەستیان کرد بەلێکوڵینەوە و تاقیکردنەوەی جەنگی لەسەر زەویەکانی بۆ زانینی پەیوەندی نێوان کردارە سەربازییەکان و سروشتی زەوی. لەئەنجامدا گەیشتون بەچەند خاڵکێکی گرنگ کە دەبێت لەکاتی شیکردنەوەی زەوی بەمەبەستی سەربازی جێبەجێبکرێت وەکو:
1- مەودای خێرایی ڕۆیشتنی جەنگاوەر بەپێی سروشتی پێکهاتەی ڕووی زەوی ئەگەر لمی بێت یان قوڕی یان بەردی.
2- توانای بەرگەگرتنی جەنگاوەر لە شوێنی تەنگ وجوڵەکردن لەسەر زەوی بیابانەکان و لە بارودۆخی ئاووهەوای کیشوەری لە شەوو ڕۆژدا.
3- خێرایی تانکەکان و ئۆتۆمبێلەکان و بارهەڵگرەکان لەسەر زەویە بیابانیە جۆراوجۆرەکان لمی، بەردی و زۆنگاوەکان.
4- چاککردنی زەوی بیابانەکان و سازکردنی ڕێگای وشکانی لەسەری و تایبەتمەندی هەموو ڕێگایەک بەپێی پێکهاتەی ڕوی زەوی.
5- باشترین ناوچەکان بۆ دانانی فڕۆکەخانەی کاتی.
6- دیاریکردنی ناوچە باشەکان بۆدانانی سەنگەری نهێنی وڕێڕەو لەژێر زەوی.
7- ئەو ناوچانەی ئاوی ژێر زەویان لێیەو بۆ خواردنەوە و باشترین ناوچەکان و لێدانی بیر تێیاندا.
8- مەودای پەیوەندی ناوچە بیابانیەکان و شاخاوییەکان بۆ جەنگی پارتیزانی.
$گرنگی هەستکرد لەدورەوە لەبواری سەربازی:$
هەستکردن لەدوورەوە گرنگییەکی گەورەی هەیە لەدۆزی سەربازیە جۆراوجۆرەکان، لەماوەی وێنەی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی کە کاری نەخشەی تۆپۆگرافی دیاردەکانی سەر ڕوی زەوی لەو شوێنانەی کە وێنەکەی تێدا گیراوە و هەموو ئەوانەی کەلەسەر زەویدا هەیە لەدیاردەی مرۆیی و سروشتی کە هەندێکیان دەبنە کۆسپ لەبەردەم پێشکەوتنی سوپا. هەروەها ئەم زانیارییانە زۆرترین وردی وگشتگیری هەیە لەو زانیاریانەی کە دەزگا هەواڵگرییەکان دەستیان دەکەوێت لە لەناو ڕیزەکانی دوژمندا و دەتوانێت لەڕێگای زانیاری هەستکردن لەدوورەوە شوێنی دوژمنان و ئامێرەکانیان و موشەکەکانیان ئاشکرا بکات،
هەروەک چۆن لەجەنگی جیهانی دووەم بەڕیتانیا وئەمەریکا توانیان شوێنی موشەکەکانی ئەڵمانیا ئاشکرا بکەن ولەناوی بەرن لەڕێگای وێنەی ئاسمانی. وە هەستکردن لەدورەوە بەکارهێنرا بۆ چاودێریکردنی جوڵەی دووژمنان وگۆڕینی شوێنی هێزەکانیان وە ئەمەش ئامێری چاودێری زەوی ناتوانێت پێی هەڵبستێت، وە هەروەها دیاریکردنی پێگەی لاوازی و بەهێزی ڵە سەنگەری هێزی نەیارەکان.
$گرنگی نەخشەی تۆپۆگرافی(بەرزونزمی) لەبواری سەربازی:$
نەخشەی تۆپۆگرافی سروشتی بەرزونزمی ڕووی زەوی لەهەر شوێنێک ڕوندەکاتەوە لە چیا و گرد و دۆڵ و دەشتاییەکان، هەروەها لەوانەیە دیاردە مرۆییەکانیش بگرێتەوە لەو ناوچەیەدا لەشار و گوند و ڕێگاکان. کە دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت لەبواری هەڵسەنگاندنی سەربازی بۆ ڕوی زەوی.
لێرەدا دوو ڕەهەند هەیە کە دەتوانرێت پەسەند بکرێت:
1- ڕەهەندی ستراتیجی: بەواتای گرنگیدان بەهەموو دیاردە سروشتیی و مرۆییە جوگرافییەکان لەو ناوچانەی کە هێزی سەربازی پێیدا تێدەپەڕێت، وە دابەشکردنی شوێنی بۆ ئەو دیاردانە وە دیاریکردنی ئەو ڕاوتەرانەی کە هێزەکانی پێدا دەڕوات.
2- ڕەهەندی تەکنیکی: بەواتای گرنگیدان بە زانیاری ورد بۆ ڕووی زەوی لە سروشتی و هەبوونی ئەو دیاردانە و تایبەتمەندیه گشتییەکانی و هەندێک کێشە توشی دەبێت وەکو:
أ_ماوەی بینین و جوڵە لەناو ئەوو دیاردانە.
ب_ماوەی سود لێوەرگرتن لەو دیاردانە لە کردارەکانی بەرگریکردن و هێرش کردن وە ئەمەش پشت دەبەستێت بە ژمارەیەک توخم کە پێویستی بەزانیاری ورد هەیە لەسەر ئەو دیاردانە.
ج_سەرچاوە ئاوییه بەردەستەکان و سامانە سروشتیەکانی تر کە دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت.
لەئەنجامی گرنگیپێدانی نەخشە لەبواری سەربازی ئەندازیاری چەکی ئەمریکی هەستا بە پێشخستنی سیستەمی چەندێتی(پارامتری) بۆ شیکردنەوەی زەوییەکان بۆ مەبەستی سەربازی کە ناونرا(هەڵسەنگاندنی سەربازی بۆ ناوچە جوگرافییەکان) بە پشت بەستن لەسەر وێنە ئاسمانییەکان و نەخشە تۆپۆگرافییەکان و پێوانی مەیدانی، کاتێک ژمارەیەک توخمی زەوی دیاریکران کە کاریگەری دەکاتە سەر کردارە سەربازییەکان وە دواتر ژمارەیەکی بەهاداروپۆلێنکراوی پێدا بەپێی ئەو گۆڕانکارییە فیزیۆگرافییەکان وەکو بەرزونزمی سروشتی وەکو چیاکان و گردەکان و دەشتاییەکان و دۆڵەکان، وەگۆڕانکارییە مۆرفۆلۆجییەکان، یان شێوەی دەرەوەی ڕوی زەوی لەسروشتی ڕۆچون و پێکهاتەی ڕووی زەوی و ژێر زەوی لە خاک وبەردەکان و سیستەمی هایدرۆلۆجی باو.
سەرچاوە، کتێبی(جیۆمۆرفۆلۆجیای تەتبیقیە، لەنوسینی خەلف حوسێن ئەلدلیمی، لاپەڕە 266_272).[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!