شارەدێیەکە دەکەوێتە ناوچەی تەرواڵی شارۆچکەی قوورەی شاری #سنە# وە. بە پێی سەرژمێری ساڵی 2016 دانیشتوانەکەی 4865کەسن، کە سەر بەنەتەوەی کورد و ئازەرین.
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکهاتووە:
ژمارەی کورد: (3,964)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (81، 4٪)ی دانیشتووانی شارەدێیەکە.
ژمارەی ئازەرییەکان: (901)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (18,6٪)ی دانیشتووانی شارەدێیەکە.
ئەم گوندە هاوسنووری:
گوندەواری قسڵان هاوسنوورە لەگەڵ ئەم شارەدێیانە:
-لە باکوورەوە لەگەڵ شاردێی لەک.
لە باشوورەوە لەگەڵ شارەدێی بەور.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ شارەدێی دڵوەران.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارەدێی ئەلوزاغاج.
بەشێوەزاری کوردی ناوەڕاست دەدوێن و سوونی مەزهەبن.
بە یەکێک لە شوێنە شوێنەوارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت و چەندین شوێنەواری کۆنی مێژووی تێدایە. لەڕووی کارگێڕییەوە 17 گوند لە خۆ دەگرێت. کە 14 گوندیان دانیشوانەکەی کوردن، 2 گوندیان دانیشتوانەکەی ئازەرین و 1 گوندیان دانیشتوانەکەی کورد و ئازەرین.
[1]